پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

:: AM:11:12:09/08/2024 ‌

بەپێی بڵاوکراوەى بەشی پێشبییەکانى کەشوهەوا لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پلەکانى گەرما ئەمڕۆ و سبەى بەرزتر دەبنەوە.

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن/بەشی پێشبینییەکانى کەشوهەوا، پێشبینییەکانى 48 سەعاتى داهاتووى بڵاو کردەوە، بەگوێرەى پێشبینییەکان پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ و سبەى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینى نۆى ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا، هەروەها پلەکانى گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، هاوکات خێرایی با مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 - 20 کم لە سەعاتێکدا.

لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى سبەینێش روون کراوەتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەوادا و پلەکانى گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایی "با"ش هەمان خێرایی ئەمڕۆى دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بەمشێوەیەى خوارەوە خراوەتە ڕوو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45  
سلێمانی: 43  
دهۆک: 44 
کەرکووک: 46
هەڵەبجە: 44 
زاخۆ: 43   
سۆران: 43
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان: 47


وشە - رزگار خدر