له‌لایه‌ن زانكۆى "ڤاخنینگ"ى وڵاتى هۆڵەندا، جووتیارێكى نموونه‌یی سنوورى سلێمانى وه‌ك یه‌كه‌م جووتیار له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و 13ـەمین جووتیارى دنیا بانگێشتى وڵاتى ئه‌نده‌نووسیا كراوه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ "وشە" باس دەکات ده‌كات.
له ناوچه‌ی سه‌نگاوی سه‌ر به شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له سنووری پارێزگای سلێمانی، شێخ جه‌مال كربچنه جووتیاری نموونه‌یی، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كاری كشتوكاڵ ده‌كات و خاوه‌نی چه‌ندان داهێنان و تۆوی تایبه‌ته له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به‌رهه‌مه‌كانی له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێن و ناوازه و داهێنراوی خۆیه‌تی، ئێسته ئه‌و جووتیاره بووه‌ته جێی سه‌رنجی هۆڵه‌ندا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، نۆى ئاب، شێخ جه‌مال كربچنه، جووتیاری نموونه‌یی به "وشه"ى راگه‌یاند، ئێمه وه‌ك یه‌كه‌م جووتیار له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و 13ـەمین جووتیار له‌سه‌ر ئاستى دنیا له لایه‌ن زانكۆى فانخینگى هۆڵەندا بانگێشتى وڵاتى ئه‌نده‌نووسیا كراوین بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه پێشكه‌وتن و كارى كشتو‌كاڵى له‌و وڵاته ببینین.
باسى له‌وه‌ش كرد، تۆڕى "لایت هاوس" له‌سه‌ر ئاستى دنیا جووتیاره زۆر نایاب و داهێنه‌ره‌كانى كۆ كردووه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ى هه‌شت رۆژ له وڵاتى ئه‌نده‌نووسیا له لایه‌ن ئه‌و زانكۆیەوه و به ئاماده‌بوونى چه‌ندان پرۆفیسۆرى گه‌وره‌ى زانكۆكه ده‌چین كار له‌سه‌ر كشتوكاڵ و پێشكه‌وتنه‌كانی كشتوكاڵ له وڵاتى ئه‌نده‌نووسیا ده‌كه‌ین.
روونى كرده‌وه، دوو خوێندكارى دكتۆرا له‌و زانكۆیه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه دوو توێژینه‌وه‌ى دكتۆرا ئاماده ده‌كه‌ن، ده‌یكه‌ین به یه‌كه‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئاستى دنیا له‌و بواره‌دا، ئه‌و 13 جوتیاره له ئه‌نده‌نووسیا رۆژانه ده‌چین شێواز و كارى كشتوكاڵ ده‌بینین لەگەڵ چۆنییه‌تى كارى جووتیارەکان، هاوكارى زانكۆكان بۆ جووتیاران، هاوكارییه‌كانى حكوومه‌ت بۆ كه‌رتى كشتوكاڵ و جووتیاران، له‌وێ کارى جووتیاران زۆر به كارێكى گه‌وره‌ى ده‌زانن و كه‌سانى پرۆفیسۆر و زانكۆكان له‌گه‌ڵ جووتیاران كار ده‌كه‌ن.
شێخ جه‌مال ده‌ڵێت، زانكۆكه به‌رهه‌مه‌كانی منیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی تری 12 جووتیاره نموونه‌ییەكه به‌راورد كردووه كه له تۆڕه‌كه‌دا به‌شدارن له‌سه‌ر ئاستی دنیا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌رهه‌مه‌كانی من به‌ته‌واوی جیاوازترن، هه‌رچه‌نده ئه‌و جووتیارانه خاوه‌نی ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وی بوون و هاوكاری كراون له‌لایه‌ن وڵاته‌كانیانه‌وه، به‌ڵام جووتیارى كوردستانیش نموونه‌ی جووتیارى گه‌وره و داهێنه‌ر و جیاوازن.
داهێنانه‌كه‌ى ئه‌و جووتیاره له لایه‌ن ئه‌و زانكۆیه‌ى هۆڵندا ده‌نگى داوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی به وردی و له نزیكه‌وه شاندێكی ئه‌و زانكۆیه كه له چه‌ندان ئه‌ندازیاری گه‌وره پێكهاتبوون چونه‌ته لاى شێخ جه‌مال له سه‌نگاو، دوای چه‌ند رۆژێك له به‌داوادچوون و سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی و به‌شی توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی سلێمانی، دواتر پارێزگای سلێمانی و گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامی كۆتایی، سه‌رسووڕمانیی خۆیان به‌رانبه‌ر به به‌رهه‌مه‌كانم پێشان دا و پێیان راگه‌یاندم، له‌ناو 12 جووتیاره‌كه‌ی تر ئه‌و كارانه‌ی من كردوومه، زۆر جیاوازتر و پێشكه‌وتووتر بوون.
ئه‌ندازیارانی زانكۆی ڤاخنینگی هۆڵه‌ندی كاتێك بینیویانه شێخ جه‌مال، دوو ته‌ماته‌ی له یه‌كتردا به‌كارهێناوه كه بۆ دۆشاو به‌كار ده‌هێنرێن، به‌ڵام یه‌كێك له ته‌ماته‌كان ره‌نگی كاڵتر بووه، ئه‌و هه‌ستاوه به گواستنه‌وه‌ی سووریی یه‌كێك له ته‌ماته‌كان بۆ ته‌ماته ره‌نگ كاڵه‌كه، کە ته‌نیا له چوار كیلۆدا یه‌ك كیلۆ دۆشاوی ته‌ماته ده‌دات، شانده‌كه به‌ته‌واوی دڵنیا بوونه‌ته‌وه كه ئه‌و جووتیاره زۆر ناوازه‌یه و ئه‌و جووتیاره‌یه كه ئه‌وان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، چونكه هۆڵه‌ندا وڵاتی كشتوكاڵ و به‌تایبه‌تی تۆوه و بازرگانیی گه‌وره‌ی تۆ‌و ده‌كات، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و جووتیاره نموونه‌ییه‌یان بانگهێشتی هۆڵه‌ندا بۆ زانكۆی ڤاخنینگی وڵاته‌كه كردووه كه یه‌كه‌م زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆ توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى