ئەمڕۆ هەینی نۆى ئابی 2024، سەرچاوەکانى هەواڵ گرتنى گەنجێکى عێراقیی تەمەن 18 ساڵانیان لە وڵاتى نەمسا بڵاو کردەوە بە تۆمەتى ئەوەى پلانى داناوە بۆ هێرشکردنە سەر کۆنسێرتێکى تایلەر سویفت.
مۆسکۆ نیوز، لە هەژماری خۆی لە
تۆڕى X، ڕای گەیاندووە، لە ڤیەناى پایتەختى نەمسا گەنجێکی عێراقیی تەمەن 18 ساڵ گیراوە بە تۆمەتى "پلاندانان لەگەڵ داعش" بۆ هێرشکردنە سەر کۆنسێرتەکەی تایلەر سویف.
جێی ئاماژەیە دوێنێ پێنجشەم، پۆلیسى نەمسا ڕاى گەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ سێ مێردمنداڵ کردووە بەهۆى ئەوەى گومانیان لێ کردوون بە دانانى پلانى خۆکوژی بۆ سەر کۆنسێرەتەکەى هونەرمەندى ئەمەریکى تایلەر سویفت.
دواى ئەمە و هەر دوێنێ رێکخەری کۆنسێرتەکانی تایلەر سویف، سێ کۆنسێرتەکەی هونەرمەندەکەیان لە ڤیەننا هەڵوەشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی نەمسا گرتنى دوو کەسیان راگەیاند کە پلانی هێرشکردنە سەر کۆنێسرتەکانى ئەم هونەرمەندەیان هەبووە.
بڕیار بوو تایلەر سویفت لە چوارچێوەی گەشتی هونەرییدا، رۆژانی پێنجشەم، هەینی و شەموو، کۆنسێرت لە یاریگەی ئێرنست هابل لە پایتەختی نەمسا ئەنجام بدات.