ئاژانسی دژەوزەبەخشی چینی ڕای گەیاند، پێویستە ئاژانسی نێودەوڵەتیی پشكنینی وزەبەخشەكان، باشتر پشكنین بۆ یاریزانانی ئەمەریكا بكات، چونكە گومانیان لێیان هەیە و بە بەڵگەش دەركەوت كە یاریزانێكیان وزەبەخشی بەكار هێناوە.
پێش دوو ڕۆژیش، ئاژانسی دژەوزەبەخشی چینی تۆمەتی خستبووە پاڵ تیمی ئەمەریكا كە وزەبەخش بەكار دەهێنن و لە ئۆڵۆمپیادی پاریسیش ئاسانكارییان بۆ كردوون و دەستیان بەرانبەریان شلە.
هەردەم لە ئۆڵۆمپیادەكاندا، چین لە پاڵ ئوسترالیا، ئینگلتەرا، فڕەنسا و ئەڵمانیا، ڕكەبەری ئەمەریكان بۆ بردنەوەی زۆرترین مەدالیا جۆراوجۆرەكان، لەم ئۆڵۆپیادەی پاریسیش بە هەمان شێوە ئەمەریكا تا ئێستە پێشەنگە و چین ڕكەبەرێكی بەهێزە.
پێشتریش ئاژانسی دژەوزەبەخشی ئەمەریكی هەمان تۆمەتی خستبووە سەر تیمی یاریزانانی چین كە مادەی وزەبەخش بەكار دەهێنن.