سەرچاوەیەكی ئاگاداری پۆلیس بە میدیای عێراقی راگەیاندووە كە ئەمڕۆ دوو حاڵەتی خۆكوشتن لە خانەقینی سەر پارێزگای دیالە تۆماركراون، یەكیان بە خۆهەڵواسین و ئەوەی تریش بە گولەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەمرۆ هەینی 21ی تەموزی 2023، سەرچاوەیەكی پۆلیس بە پێگەیەكی هەواڵیی عێراقی راگەیاندووە كە كەسێك لە ماڵەكەی خۆیدا لە دەوروبەری خانەقین خۆی هەڵواسیوە و لە دایكبووی ساڵی 1967ـە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەیش كردووە، ئەو كەسەی خۆی كوشتووە بەم دواییانە تووشی كێشەی دەروونی ببوو لە ئێستەشدا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە.
لەلایەكی ترەوە لەناو خانەقین ئەمڕۆ كەسێكی تر بە دەمانچەكەی گولەیەكی بەخۆیەوە ناوە و خۆی كوشتووە و لەدایكبووی ساڵی 1964ە بەپێی ئەم سەرچاوەی پۆلیس.
لە ئێستادا تەرمی هەردوو هاووڵاتی كە مەدەنین نێردراوەتە پزیشكی دادی و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش لە بنكەی پۆلیسی خانەقین بۆ هەردوو رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.