ئێوارەی ئەمڕۆ 28ی تەمووزی 2024، د. غاندی شێخ محەمەد كەسنەزانیی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و برای شێخ نەهرۆ كەسنەزانیی كۆچی دوایی كردن و سەرۆكی هەرێمیش بەم بۆنەیەوە پەیامێكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی شێخ نەهرۆ و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كرد.
لە پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمدا هاتوو، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی به‌ڕێز شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی وماڵباتە به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌که‌م بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو غاندی شێخ محه‌مه‌دی برایان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
لە پەیامەكەدا زیاتر هاتووە، له خوای مه‌زن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.