دوای ئه‌وه‌ی دوێنی نیوه‌ڕۆ كچێكی 16 ساڵ له چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هه‌ڵات، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌موكوڕی به‌رپرسانی سلێمانی و به‌تایبه‌ت جێبه‌جێ نه‌كردن و نه‌ناردنی هێز بۆ ئه‌و شوێنه، هۆكاری هه‌ڵاتنی ئه‌و كچه بووه. كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كچه‌كه له هه‌واری شاری گیرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ـی ته‌مووز، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌و كچه 16 ساڵه‌ی دوێنێ‌َ له چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی رای كرد، له‌سه‌ر سكاڵای دایكی گیرابوو، به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له هه‌واری شاری سلێمانی گیرا.
وه‌ك زانراوه دوێنێ دایكی مامه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كرد تا له گرتووخانه ده‌ریبهێنێت و بیگه‌ڕێنێته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌و كچه كه پێشتر كێَشه‌ی له‌ناو خێزانه‌كه‌ی زۆر بوو، له ده‌رفه‌تێكدا هه‌ڵات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كوێَستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، كه‌میی هێز و پاسه‌وان، هۆكاری هه‌ڵاتنی ئه‌و كچه‌یه، وه‌زیری ناوخۆ چوار جار نووسراوی كردووه بۆ هێزه‌كانی سلێمانی كه ژماره‌یه‌ك هێز و پاسه‌وان بۆ ئه‌و شوێنه زیاد بكه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رپرسانی سلێمانی ئه‌و نووسراوه‌ی وه‌زیری ناوخۆیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌و چاكسازییه 17 پاسه‌وانی هه‌یه كه 60 سزادراوی هه‌یه.