به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، دادگای عێراق سزای له سێداره‌دان و گرتنی تاهه‌تایی بۆ 30 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركرد.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دادگاكانی تاوان له عێراق، سزای له سێداره‌دان و گرتنی تاهه‌تاییان بۆ 30 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركردووه، سزاكانی سێداره بۆ 13 بازرگان و گرتنی تاهه‌تاییش بۆ 17 بازرگان ده‌رچووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردبوو، له ساڵی 2023دا سزای سێداره و گرتنی تاهه‌تایی و چه‌ند سزایه‌كی تر، بۆ حه‌وت هه‌زار تاوانبار ده‌رچووه.
له چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی رابردووه‌وه تا ئێسته‌یش، عێراق بووه‌ته رێڕه‌و بۆ قاچاخییانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانانی ئه‌و ماده‌یه كه له ئه‌فغانستان و ئێرانه‌وه، بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی بازرگانیی پێ ده‌كرێت.