لە یەك مانگدا 23 ژن لە توركیا كوژراون و زۆرینەشیان لە ئیستانبوڵ بوون

:: AM:10:48:04/08/2024 ‌
بەپێی داتای پلاتفۆرمی تاوانی دژی ژنان لە توركیا، ئیستانبوڵ بە شاری ژنكوژان ناسراوە، بەجۆرێك لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە زۆرترین ژن لە ماوەی یەك مانگدا لەو شارەدا كوژراون.

  پلاتفۆرمی تاوانی دژی ژنان ڕاپۆرتێكی لەبارەی توندوتیژی دژی ژنان لە توركیا و باكوری كوردستان بڵاو كردەوە، بەپێی راپۆرتی پلاتفۆرمەكە بێت، لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا 23 ژن كوژران زۆرینەشیان لە ئیستانبوڵ بوون.
 
بەهۆی داونەریتی كۆمەڵایەتی، هێشتا ژن لە توركیا بەپێچەوانەی ئەوەی لە دراما و فیلمەكانیان پێشان دەدرێت، ئازاد نین و ڕێ لە مافەكانیان دەگیرێت و چەندان كێشەی كۆمەڵایەتی بەهۆی دەسەڵاتی پیاوانەوە هەیە، بەشێكیش لەو كێشانە بۆ دۆخی خراپیی ئابووری ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی پلاتفۆرمەكە، لە كۆی ئەو 23 ژنە كوژراوەی توركیا، 35%ی ژنان لەلایەن هاوژینەكانیانەوە كوژراون.

 پلاتفۆڕمەكە دەڵێـت، لە تێكڕای ساڵی 2023دا 315 ژن كوژراون كە زۆرینەیان لە ئیستانبوڵ بووە.



وشە - سۆران عەزیز