جیا لە هەژاری و بێكاری كە دەروونی مرۆڤ وێران دەكەن و بەتەواوەتی لە ژیان بێ هیوای دەكەن، بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر ئاستی توندوتیژی لەناو كۆمەڵگە زۆر زیاتر كردووە، وایان كردووە تاوانی نامۆ و قێزەون ئەنجام بدرێت، لە باشووری بەغدا پیاوێك بەهۆی كێشە لەگەڵ هاوسەرەكەی ویستی ملی منداڵەی ببڕێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە گیرا.
ئەمڕۆ یەكشەم
هێزەكانی پۆلیس هەوڵی باوكێكیان شكست پێ هێنا، كە بەهۆی بوونی كێشە لەگەڵ هاوسەرەكەیەوە دەیویست لەسەر پردێكی پەڕینەوە هاووڵاتییان لە ناوچەی سەیدییە لە باشووری بەغدا بە چەقۆ ملی منداڵەكەی ببڕێت، بەڵام ناوچەكە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ درا و ئەویان گرت و منداڵەكەش رزگار كرا، دەركەوت كە تاوانبار باوكی منداڵەكەیە و بەهۆی بوونی كێشە لەگەڵ هاوسەرەكەی ئەو كارەی ئەنجام داوە.
لای خۆیەوە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا رای گەیاند دوای گەیشتنی زانیاری بە بوونی دوو تەرمی دایك و كچێك بە كوژراوی لە شوقەكەیان لە ناوچەی بۆب شام لە رۆژهەڵاتی بەغدا، هێزێكی پۆلیس گەمارۆی ناوچەكەیان داوە و دوو تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە كە بە فیشەك كوژرا بوون، دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی و وەرگرتنی زانیاری، بكوژ لە ماڵەكەی لە كۆمەڵگەی بسمایە گیرا و رادەستی دادگا كرا.