پۆلیسی ئیرشادی ئێران كه به قسه‌ی خۆی ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه رێگریی له به‌دڕه‌وشتی بكات و به كوشتنی ژینا ئه‌مینی، وڵاته‌كه‌ی له لێواری رووخان نزیك كرده‌وه، ئه‌مجاره په‌لاماری دوو كچی تری داوه كه ره‌چاوی رێنوێنییه‌كانی باڵاپۆشییان نه‌كردووه و به‌هۆیه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراون، ئه‌م رووداوه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران هه‌رای ناوه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌رانانه‌وه‌یه دوای ئه‌وه رووی دا كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرایه‌وه، دوو كچ له شه‌قامێكی تاران وه‌ستاون له كاتێكدا له‌چكیان به‌سه‌ره‌وه نییه، له‌پڕ له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌وشت هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێڕای ده‌ربڕینی بێزاری له‌و رووداوه‌ی پۆلیسی ره‌وشت، باسیان له به‌ڵێنێكی مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه كه گوتوویه‌تی ده‌بێ پۆلیسی ره‌وشت/ئیرشاد كۆ بكرێته‌وه.
دایكی یه‌كێك له‌و كچانه‌ی گیراوه به میدیاكانی گوتووه، ''كچه‌كه‌م ته‌مه‌نی 14 ساڵه و له كاتی گرتنیدا سه‌ریان له ستوونی كاره‌با داوه، پاشان له ناو ئه‌و پاسه‌ش كه بۆ بنكه‌ی پۆلیسیان گواستووه‌ته‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه.''
بریندار بووه و ملی شین هه‌ڵگه‌ڕاوه، جلكه‌كانی له‌به‌ردا دڕاوه و ته‌نانه‌ت ده‌نگی كه‌وتووه و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه.
ئه‌و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی كچه‌كه‌ی گیراوه، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی كردووه و چاوی به كچه‌كه‌ی كه‌وتووه و بینیویه‌تی ده‌موچاوی بریندار بووه و ملی شین هه‌ڵگه‌ڕاوه، جلكه‌كانی له‌به‌ردا دڕاوه و ته‌نانه‌ت ده‌نگی كه‌وتووه و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه.
پۆلیسی ئێران له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆنه و هی سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
پێویسته بگوترێ ژینا ئه‌مینی كچه كوردی سه‌قزی له ئه‌یلوولی ساڵی 2022 له كاتێكدا له‌گه‌ڵ براكه‌ی له مێترۆی تاران وه‌ستابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌وشت ده‌ڕفێنرێت و له ناو پاس ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ كه دواتر مردنی ئه‌و كچه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له ئه‌یلوولی ساڵه‌كه خۆپێشاندان له سه‌قز و له كاتی به خاكسپاردنی ژینا ده‌ستی پێ كرد، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی ئێرانی گرته‌وه و راپه‌ڕینێك سه‌ری هه‌ڵدا كه به راپه‌ڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" ناوی ده‌ركرد و پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌نده له‌رزۆك كرد، له رووخانی نزیك كرده‌وه.