رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ناحكوومییه و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له نه‌رویجه، بڵاوی كرده‌وه له یه‌ك مانگی دوای هه‌ڵبژاردنی ئێران، لانی كه‌م 87 كه‌س له گرتووخانه‌كانی ئێران له سێداره دراون.
مه‌حموود ئه‌میری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م رێكخراوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌رفه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه، له كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانه له‌وه‌ی جه‌نگ له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا هه‌ڵگیرسێت، ئێران ده‌ستی به له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵی حوكمدراوان له گرتووخانه‌كانی ئێران كردووه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌گه‌ر رێكاری پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مشووری ئه‌و دۆخه نه‌خوات، ئێران له مانگه‌كانی داهاتوودا له‌وانه‌یه به سه‌تان كه‌سی تر له سێداره بدات.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه كردووه، ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا له گرتووخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج لانی كه‌م 20 كه‌س به یه‌كه‌وه له سێداره دراون.
29 كه‌س به یه‌ك جار له سێداره دراون
به‌ڵام رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ده‌ڵێت، 29 كه‌س به یه‌ك جار له سێداره دراون كه سێ كه‌سیان ئه‌فغانستانی بوون و ئه‌وانه‌ی تر ئێرانی بوون.
كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵك بده‌ن له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ن، به‌ر له هه‌ڵبژاردن ئاماری له سێداره‌دان زۆر كه‌می كردبوو، به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردن چه‌ندان هێنده زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له ساڵی رابردوودا له ئێران 853 كه‌س له سێداره دران كه به‌راورد به ساڵێك پێشتر 48% زیادی كردبوو، ئه‌مساڵیش ئه‌گه‌ر له مانگێكدا 87 كه‌سی له سێداره دابێت، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ئاماری ساڵه‌كه دیسان ژماره‌ی له سێداره‌دان به‌رز ببێته‌وه.