ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پۆلیسێك لەناو بنکەی پۆلیس دا برا وبراژنێكی خۆی كوشت.
 
لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەستی پێ کردووە و بکوژەکە گیراوە
	
ئەمڕۆ دووشەم نۆی کانوونی یەکەم، سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی كفری بە "وشه"ی راگەیاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  له شارۆكه‌ی كفری له‌نێو بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا ، پۆلیسێكتهقه لهبراو براژنێكی خۆی ده‌كات وده‌یان كوژێت .
	
زیاتر روونی دەکاتەوە، دەستبەجێ پۆلیسەکە گیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ پێک هێنراوە، قوربانییه‌كان وتاوانكار  كوردن و خه‌ڵکی كفرین.
	
	
هاوکات عه‌لی جه‌مال، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان هه‌واڵه‌كه‌ی پشت‌راست كرده‌وه و زانیاری زیاتری رانه‌گه‌یاند به‌هۆی ئەوەی لێكۆڵینه‌وه‌کان تەواو نەبوون.
	
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی