یەكێك لە كێشەكانی هەموو كۆمەڵگە ماڵێك كۆنترۆڵنەكردنی مادەكانی ناو ئینتەرنێتە، لە پەیج و ماڵپەڕەكان، كە رەنگە منداڵان تا خوار تەمەنی 18 ساڵ ببنە قوربانی سەرەكیی، چونكە هێشتا ئەزموون و دنیابینیان نەگەیشتووەتە ئاستی روونەچوون بۆ ناو كاریگەرییە نەرێنییەكانی سۆشیال میدیا، لە چین و بەم نزیكانە ئەوانەی لە خوار 18 ساڵن، شەوانە بێ ئینتەرنێت دەبن.
بە گوێرەی یاسای نوێی
رووبەڕووبوونەوەی ئاڵوودەبوون لەسەر ئینتەرنێت، كە ئەمڕۆ چوارشەم ئاشكرا كراوە و دەبێت لە 2ی سێپتێمبەری داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، قەدەغەی هەر كەسێكی ناكامڵ دەكرێت لە بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە رێگەی مۆبایل لە نێوان سعات 10ی شەو تا شەشی بەیانی.
لە پاڵ ئەوە سیستمێك دەخرێتە سەر مۆبایل كە ئەو كاتە سنووردار دەكات كە ئەو كەسانە لەسەر مۆبایلەكانیان بەدیار ئینتەرنێتەوە دەبن، بە شێوەیەك ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 17 ساڵە دەتوانن دوو سەعات بەكاری بێنن، لە بەرانبەر 40 خولەك بۆ منداڵانی خوار هەشت ساڵی.
ئەو بنەما نوێیانەی كارگێڕی بواری ئەلیكترۆنی چین پێشنیازی كردوون، لە رێگەی ئامرازە تەكینییەكانەوە جێبەجێ دەكرێن، بەشێوەیەك باوكان دەتوانن ئەوكاتەی بیانەوێ ئەو تایبەتمەندییانە بەگەڕ بخەن، بەو شێوەیە ئینتەرنێتێكی سەلامەت و تەندروست بۆ منداڵان فەراهەم دەكرێت.