بۆچی پێویستە رۆژانی پشوو زیاتر بخەوی؟

:: PM:11:14:19/12/2023 ‌

شارەزایانی تەندروستی و بواری خەو دووپات لەوە دەكەنەوە كە خەو قۆناغێكی گرنگ و پێویستی ژیانی مرۆڤە، ئەوەش بەهۆی كاریگەری لەسەر تەندروستی لەش و مێشك، تەنانەت بۆ جێگیربوونی ئەو زانیارییانەی لە مێشك تۆمار كراون، بە تایبەتی قۆناغی خەوی قووڵ، توێژینەوەیەكی نوێ باسی سوودەكانی خەو لە پشووەی كۆتایی هەفتە دەكات.

رەنگە لای زۆرێك پشووی كۆتایی هەفتە بۆ ئەوە بێت كە سەردان و گەشت و مێوانداری تیادا بێت، واتە رۆژێكی پڕ كار و چالاكتر لە ئاسایی، ئەوانەش لەگەڵ ناو و مەبەستەكەی یەك ناگرنەوە كە مەبەست لێی حەسانەوەیە لە دوای چەند رۆژێك لە دەوامی بەردەوام و ماندووبوون.

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی خەوتن بۆ ماوەی چەند سعاتێكی زیاتر لە رۆژانی پشووی كۆتای هەفتە، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن كەم دەكاتەوە، توێژەران لە زانكۆی نانجینگی پزیشكیی چینی، داتای 3400 نەخۆشیان پشكی، لێكۆڵینەوەیان لەبارەی كاریگەریی خولەكانی خەو لەسەر تەندروستیان كرد.

توێژەران بۆیان دەركەوت كە ئەو فەرمانبەرانەی لە رۆژانی كاردا نەیانتوانیوە وەك پێویست بخەون و لە پشووی كۆتای هەفتەدا سعاتی زیاتر خەوتوون، بە رێژەی 63% ئەگەری تووشبوونیان بە نۆرەی دڵ كەم بووەتەوە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئەو فەرمانبەرانەی لە رۆژانی پشووی كۆتایی هەفتە قەرەبووی سعاتەكانی نەخەوتنی رۆژانەیان نەكردووەتەوە، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێنی زیاتر بووە، بۆیە وا باشترە لە رۆژانی پشوو هەموو كەسێك دوو سعات زیاتر بخەوێت، بۆ ئەوەی لە نەخۆشی و قەڵەوی و خەمۆكی بەدوور بێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل