پێوەندیی كێشەی دڵ بە پێیەكان چییە؟

:: PM:08:20:28/07/2024 ‌

نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن هۆكارێكی سەرەكیی گیانلەدەستدانن لە دنیا، ساڵانە دەبنە هۆی نزیكەی 18 ملیۆن حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی سەكتەی مێشك و نەخۆشییە جیاجیاكانی دڵ و پەككەوتنی، هەندێك جار تا پەرەسەندنی حاڵەتەكە نیشانەی نابێت، بۆیە بە بكوژی بێدەنگ دەناسرێت، شارەزایان ئاماژە بۆ چەند نیشانەیەكی كێشەی دڵ دەكەن كە لەسەر پێیەكان دەردەكەون.

 كێشەی دڵ و لوولەكانی خوێن هەندێك نیشانەی بڵاویان هەیە، لەوانە ئازاری سنگ، هاوكات نیشانەیان لەسەر پێیەكانیش بەدیار دەكەوێت، دەكرێ ئەوانە وەك ئاماژەیەك بۆ تووشبوون بە كێشە لە چێوە كۆئەندامی دەمار دابنرێت، كە بەهۆی كۆبوونەوەی چەوری لەسەر دیواری ناوەوەی دەمارەكانی خوێن دروست دەبێت و دەبێتە هۆی رێگریكردن لە گەیشتنی خوێنی پێویست بۆ ماسولكەكانی قاچ و پێیەكان.  

وەك دامەزراوەی "كلیفلاند كلینیك" روونی دەكاتەوە، ئەو ئازارە سووتێنەرەی لە پێیەكان و پەنجەی پێیەكان لە كاتی حەسانەوەدا هەیە، بەتایبەتی شەوان لە كاتی پاڵكەوتن، رەنگە نیشانەیەك بێت بۆ نەخۆشیی خوێنبەری پەلەكان، هەروەها پەنجەی پێ تووشی كیم و برین دەبێتەوە و سارێژ نابێت، جیا لە هەستكردن بە ساردیی پێیەكان لە كاتی دەستلێدانیان. 

لە نیشانە سەرەكییەكانی بوونی كێشە لەو خوێنبەرانە، ساردبوونی ژێرەوەی پێیەكان و قاچ و سڕبوون و لاوازبوونیان، نەبوون و لاوازیی لێدانی دڵ لە قاچەكان و گرژبوونی بە ئازار لە ماسولكەی سمت و ران لە دوای وەرزش و سەركەوتنی پەیژە و رۆیشتن، بریسكانەوەی پێستی قاچ و گۆڕانی رەنگی پێستیان، لاوازیی گەشەی نینۆكی پێیەكان و سارێژنەبوونی برینی پەنجەكان، بوونی ئازار لە كاتی بەكارهێنانی باسك بۆ نووسین هیتریش، لاوازیی رەقبوونی چووك و هەڵوەرینی مووی قاچ و لاوازبوونی گەشەیان.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل