بەم سێ نیشانەیە دەزانیت كەی جەڵتە لێت دەدا

:: PM:09:03:02/08/2024 ‌
پسپۆڕێكی ڕووسی ئاشكرای دەكات، سێ نیشانە هەن پێش ئەوەی جەڵتەی خوێن لێت بدات دەردەكەون، بۆیە دەتوانیت خۆت لەو جەڵتەیە ڕزگار بكەیت.

ئیلینا سەمیرنۆڤا، پسپۆڕی بواری دەماری ڕووسی، لە گفتوگۆیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی "سپوتینك"ی ڕووسی دەڵێت، ئەو سێ نیشانەیە بریتین لە: هەناسەتونگبوونی كتوپڕ و هەستكردن بە كەمیی هەوا، هەروەها ئازار لە سنگدا، دوو نیشانەی سەرەكین، سێیەمیش بریتییە لە دەركەوتنی خوێن لەناو بەڵغەمدا. ئەم سێ نیشانەیە پێكەوە، ئاماژەن بۆ دروستبوونی جەڵتەی دڵ.

ئەو پزیشكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، گۆڕان لە خێرایی ترپەی دڵ، دەكرێ ئەویش بە نیشانەیەكی سەرەتایی جەڵتەی دڵ بزانین.

سمیرنۆڤا پشتڕاستی کردەوە کە بە چڕبوونەوەی خوێنهێنەرە قووڵەكان، ئەگەری هەیە هەست بە ئازاری كتوپڕ لە بەشی خوارەوەی قاچ، یان لە کاتی جوڵەدا هەست بە ئازار بكەین، هەست بە گەرما و تا، یان ئاوسانی خوارەوەی قاچ یان تەواوی قاچ.
سمیرنۆڤا دەڵێت: "ئەگەر ئەو جۆرە نیشانانە دەرکەوت، پێویستە دەستبەجێ ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.



وشە - عەبدوڵا عومەر