تەلاری پزیشكی ئاكار بڵاوی كردەوە، كۆمەڵێك میوە هەن زۆر بەسوودن بۆ تەندروستیی پێست، لەوانەش هەڵووژە، ئەنەناس، قۆخ و ترێ.
تەلاری پزیشكی ئاكار لەبارەی ئەو میوانەی بەسوودن بۆ تەندروستیی پێست، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە دەقەكەی بەمجۆرەیە:-
یەكەم، هەڵووژە چونكە دەوڵەمەندە بە فایبەر، ماگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، كالیسیۆم و ڤیتامینەكانی كەی و ئەی، بۆیە شارەزایان بە یەكێك لە باشترین میوەكانی دادەنێن بۆ پێست.
دووەم، ئەنەناس، لەگەڵ ئەوەی خواردنی لە بەیانیاندا بەسوودە بۆ پێست، لە هەمان كاتدا دانانی پارچەیەك لەم میوەیە لەسەر پێستی سووتاو، یارمەتیدەر دەبێت بۆ لابردنی پێستە مردووەكان و پاككردنەوەی دەموچاو.
سێیەم، قۆخ، ئەگەر دەتەوێ پێستت بدرەوشێتەوە، ئەوە پێویستە ماسكی سروشتی بە بەكارهێنانی قۆخ بۆ ڕووخسارت ئەنجام بدەیت.
چوارەم، ترێ دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید و مادەی ڕێسڤێراترۆڵ، توێژەران دەریانخستووە كە ئەم مادەیە، پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەپارێزێت و لە هەمان كاتدا ڕێگریی لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست دەكات.