به‌ده‌ستهێنانی خۆراكی گونجاو له كاتی دووگیانی‌دا گرنگه، چونكه منداڵ به ته‌واوی پشت به دایك ده‌به‌ستێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ماده خۆراكییانه‌ی كه پێویستن بۆ گه‌شه‌كردن.
زیادكردنی قارچك بۆ خواردنه‌كانت ڕێیه‌كی زۆرباشه، چونكه پڕه له ماده خۆراكییه‌كان، به‌پێی ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن و توێژه‌ران پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی لیڤینگ ستڕۆنگ، پسپۆڕان هه‌میشه ئاماژه به گرنگی ڤیتامینه‌كانی B ده‌كه‌ن له كاتی دووگیانی‌دا به‌تایبه‌تی مانگه‌كانی یه‌كه‌م، قارچك به سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كۆمه‌ڵێك ڤیتامین B داده‌نرێت.
ئه‌م ڤیتامینانه ته‌ندروستی پێست و ده‌ماره‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رسكردنی منداڵه‌كه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ئافره‌تی دووگیان ده‌ده‌ن وزه‌ی ئه‌و خۆراكانه به‌كار بهێنێت كه ده‌یخوات.
"ڤیتامین D"
به‌ڵام سووده‌كانی قارچك به ڤیتامین B نه‌وه‌ستاوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڤیتامین D یه كه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش كالیسیۆم هه‌ڵبمژێت، ڕاستییه‌كه‌ی قارچك تاكه سه‌رچاوه‌ی ڕووه‌كییه بۆ ڤیتامین D.
قارچك ژه‌مێكی باشی ئاسن دابین ده‌كات، كه كانزایه‌ك كه ژنانی دووگیان زیاتر پێویستی پێیه‌تی بۆ دابینكردنی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی خوێن.
هه‌روه‌ها قارچك سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دژه ئۆكسانه كه فشاری ده‌روونی كه‌م ده‌كاته‌وه و به‌رگریی له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕیشاڵی هه‌یه كه قه‌بزی ناهێڵێت، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی باو و ئاساییه له كاتی دووگیانی‌دا.