گۆڤاری Social Science & Medicineی زانستی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاو كرده‌وه كه له‌لایه‌ن دوو توێژه‌ره‌وه ئه‌نجام درابوون، توێژینه‌وه‌كه پێوه‌ندیی نێوان جوانیی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان به درێژبوونی ته‌مه‌نییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان دوو توێژه‌ر له هه‌ردوو زانكۆی ئه‌ریزۆنا و تێكساس له ئه‌مه‌ریكا، پێوه‌ندی له نێوان سه‌رنجڕاكێشیی و جوانی جه‌سته و رووخساری كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ درێژبوونی ناوه‌ندیی رێژه‌ی ته‌مه‌نیان و ئه‌وانه‌ی له رووی جه‌سته‌ییه‌وه سه‌رنجڕاكێشن زیاتریش ده‌ژین.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه، وه‌ك باوه و زانراوه، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن جه‌سته و رووخسارێكی سه‌ره‌نجڕاكێشن، رۆڵی راسته‌وخۆ ده‌بینن له پرۆسه‌ی دابه‌شبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، به جۆرێك زووتر كاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت و زووتریش ده‌بنه خاوه‌ن پێوه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی له چاو ئه‌وانی تر كه ئه‌م سووده كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش، بێگومان له ئه‌نجامدا سه‌ر ده‌كێشن بۆ باشتربوونی كوالێتی ژیان لای تاكه‌كان. ئاشكرایشه ئه‌وانه‌ی كه كوالێتی ژیانیان باشتره و له گوزه‌رانێكی چاكتردا ده‌ژین، ئه‌گه‌ری زیاتر ژیانیان هه‌یه به‌راورد به كه‌سانی تر له هه‌مان ژینگه و بارودۆخدا.
دوو زانا به‌شداره‌كه داتای هه‌شت هه‌زار و 386 كه‌سیان هێناوه له ده‌رچووانی زانكۆكان له ساڵی 1957ه‌وه و شیكردنه‌وه‌یان بۆ 30 ساڵی كاركردنیان كردووه، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی ئه‌م 30 ساڵه، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن سه‌ره‌نجڕاكێشی زیاترن له رووی جه‌سته‌یی و رووخساره‌وه، ئه‌وا دوای ده‌رچوونیان له قوتابخانه و زانكۆ یا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه، ئاسانتر كاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت و كوالێتی كاره‌كانیشیان له رووی داهات و ماندووبوونه‌وه به‌راورد به‌وانی تر باشتر و چاكتره.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ئه‌وانه‌ی كه كه‌متر سه‌رنجڕاكێشن له رووی جه‌سته‌یی و رووخساره‌وه، ماندووتر ده‌بن له ژیان بۆ به‌ده‌ستخستنی بژێوی و وه‌گیرهێنانی كارێكی باش و به كوالێتی، ئه‌مه‌یش راسته‌وخۆ له رووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه تووشی هیلاكییه‌كی زیاتریان ده‌كات و زووتر ده‌مرن.
هه‌رچه‌نده ده‌ره‌نجامی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه بریتی بووه له‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی سه‌رنجڕاكێشن له رووی جه‌سته‌یی و رووخساره‌وه، ته‌مه‌نیشیان درێژتر ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه زووتر مردنی بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه سه‌رنجڕاكێش نین و خاوه‌ن رووخسارێكی ئاسایی یا (ناشیرینن)، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه پێویسته توێژینه‌وه‌ی زیاتریش ئه‌نجام بدرێت له پێناو سه‌لماندنی ئه‌م ده‌ره‌نجامه.