فستق یان فولی سوودانی جۆرێكە لە چەرەزاتە بەتامەكان كە زۆر دەخورێت، وەك هەر بابەتێكی تری خۆراكی سوود و زیانی خۆی هەیە، بەڵام هەندێك لە سوود و زیانەكانی كە باس دەكرێن راستەقینە نین، لەوانە زیانی بۆ پیاوان و توانای سێكسیان هەیە.
فستق سوودانی سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ پڕۆتین كە بۆ بنیاتنانی ماسولكەكان و بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش و خێرا سارێژبوونی برین و گەشەی لەش پێویستە، كە هەر 28 گرامی 7 گرامی پرۆتینە، هیچ بەڵگەیەك نییە ئەو چەرەزاتە زیانی بۆ لایەنی سێكسی پیاو هەبێت، بەپێچەوانەوە سوودی هەیە، بەڵام بۆ ئەو كەسانەی هەستیارییان پێی هەیە، مەترسی ئەوەی هەیە نیشانەكانی هەستیارییان لەسەر بەدیار بكەوێت، وەك سكچوون و ئاوسانی لێو و دەموچاو و گەروو و كێشەی سینگ و خوران و ئاوسانی پێست و رشانەوە.
فوول سوودانی توانای سێكسیی پیاوان زیاد دەكات، چونكە ترشی ئەمینی ئارجینینی تیادایە كە دەردانی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن زیاد دەكات، كە هۆرمۆنی پیاوەتییە، لە سوودەكانی تری، دابەزاندنی پەستانی خوێن و پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەكان و هەستكردن بە تێربوون و لەدەستدانی كێش و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆلی سوودبەخش و كەمكردنەوەی ئەستووربوونی پرۆستات و پاراستن لە مەترسیی هەوكردن و پاراستن لە نەخۆشی شەكرە، تووشبوون بە ئەلزەهایمەر كەم دەكاتەوە.