كێن ئەوانەی نابێت شووتی بخۆن؟

:: PM:09:59:05/08/2024 ‌
هەرچەندە شووتی بە یەكێك لە میوە بەتامەكانی هاوین دادەنرێت كە خەڵكێكی زۆر رۆژانە دەیخۆن، بەڵام بوونی هەندێك نەخۆشی لە كەسانێكدا رەنگە لە رووی تەندروستییەوە سنوورێك بۆ خواردنی ئەم میوە بەتامە دابنێت یا رێگری بكات لە خواردنی. 

دكتۆر "ناتالیا" بەڕێوەبەری ناوەندیی توێژینەوەی فیدراڵیی رووسیا بۆ خۆراك، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، پێویستە كەسانێك رێگری لە خۆیان بكەن لە خواردنی شووتی، بە تایبەت ئەو كەسانەی كە بە دەست نەخۆشیی شەكرە یا نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن. 

دكتۆرە پسپۆڕەكە ئاماژەیشی كردووە، ئەو كەسانەی بە دەست شەكرە، نەخۆشییەكانی تری كۆئەندامی هەرس، سستی گورچیلەكانەوە دەناڵێنن، دەبێ بەگوێرەی رێژەی نەخۆشییەكانیان لەلایەن دكتۆری پسپۆڕەوە بڕی ئەو شووتییەیانە بۆ دیاری بكرێت كە دەیخۆن. 

زیاتر گوتوویەتی، هەر كەسێك دەتوانێت رۆژانە 700 تا 800 گرام شووتی بخوات، بەڵام دەبێت ئەوە بزانێت كە ئەم میوە بڕێكی زۆر لە كاربۆهیدرات لەخۆ دەگرێت لە هەمان كات بڕێكی كەمیشی لە كالۆری تێدایە و رێژەی ریشاڵە خۆراكییەكانیش تیایدا كەمە، چونكە بەشی زۆری میوەكە لە ئاو پێكدێت. 

لە كۆتایی قسەكانیشیدا، دكتۆرەکە گوتوویەتی هەموو كەسێك دەبێ ئەوە بزانن كە خواردنی شووتی وەك ژەمێكی سووك لە رووی تەندروستییەوە سەیر دەكرێت، بۆیە ناكرێ هیچ كەسێك زێدەڕۆیی لە خواردنیدا بكات.


وشە - پۆڵا مەحموود