یەكێك لە ئامانجەكانی پرۆسەی سێكس لە مرۆڤ و بوونەوەرەكانیتر وەچەخستنەوە و بەردەوامیی جۆرە، واتە جیا لە چێژ و غەرەیزە، سێكسكردن ئامرازێكە بۆ وەچەخستنەوە و بەردەوامیی جۆری مرۆڤ، مرۆڤ كۆئەندامێكی تایبەتی بە زاوزێ هەیە و ئەگەری دروستبوونی كێشە لە ئەندامەكانی هەن، بەو هۆیەوەش كێشە بۆ وەچەخستنەوە دروست دەبێت.
زۆر میوە و سەوزە هەن كە سوودیان بۆ توانای سێكس و وەچەخستنەوە هەیە لەوانە هەنار كە ئاستێكی بەرزی دژەئۆكسێنەری تیادایە و سوودی بۆ بەهێزكردنی توانای وەچەخستنەوە هەیە، چونكە ئەو ئەركە ئۆكێسێنەرەی دژە ئۆكسێنەرەكان كەمی دەكەنەوە، دەبنە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ سپێرمەكان و توانای وەچەخستنەوەی پیاو كەم دەكەنەوە، شەربەتی هەناریش ئەو ئەركە ئۆكسێنەرە كەم دەكاتەوە كە تووشی منداڵدان دەبێت.
د. حەسەن خەلیفە، شارەزای دەرمانی گیایی دەڵێت، شەربەت یان روبەهەنار ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن لە پیاو زیاد دەكەن، كە رۆڵێكی سەرەكی لە بەهێزكردنی توانای سێكسی پیاو هەیە، جیا لەوانە هەنار وەك چارەسەری بۆ نەخۆشانی شەكرە بەكار دێت، كاتێك ئەو مادە خۆراكییانەی تیایەتی بەرگریی خانەكان بۆ كاری هۆرمۆنی ئەنسۆلین كەم دەكاتەوە، بەوەش رێژەی شەكر لە خوێن كەم دەبێتەوە.
سەرەڕای سوودەكانی هەنار، زیانیشی هەیە و زۆر خواردنی كاریگەریی خراپ دروست دەكات، لەوانە خوران و هەناسەتەنگی و ئاوسانی لەش و هەستیاریی زۆر و مەترسیدار و هەستیاریی دەم و سكچوون.