مێخه‌ك سه‌رچاوه‌ی ماده چالاكه‌كانه كه سوودی گرنگی ته‌ندروستی به جه‌سته ده‌به‌خشێت، له‌وانه‌ش سوودی بۆ تووشبووانی شه‌كره.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 250 میلیگرام ده‌رهاویشته‌ی مێخه‌كیان خواردووه، بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له دوای نانخواردن، ڕێژه‌ی گلوكۆزی خوێنیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه‌ته‌وه له زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی چاودێریی ده‌م و ددان، وه‌ك مه‌عجوونی ددان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی NDTV Food، هۆكاره‌كه‌ی بوونی پێكهاته‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێی ده‌گوترێت
Eugenol له‌ناو مێخه‌كدا. ئه‌م ئاوێته‌یه تایبه‌تمه‌ندیی دژه به‌كتریای هه‌یه و یارمه‌تی ڕێگریكردن له گه‌شه‌كردنی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان ده‌دات له ده‌مدا، واته خواردنه‌وه‌ی ئاوی مێخه‌ك ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ڕاگرتنی كێشه‌كانی وه‌ك خراپبوونی ددان.
هه‌روه‌ها مێخه‌ك تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردن دابین ده‌كات كه به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕوونی و دره‌وشانه‌وه‌ی پێست هه‌یه.
دوا سوودی سه‌لمێنراوی مێخه‌ك پێوه‌ندیی به كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه هه‌یه، چونكه یارمه‌تی هاندانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نزیمه‌كانی هه‌رس ده‌دات. ئه‌مه‌ش سووده‌كانی وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی غازات و ئاوسانی سك، هه‌روه‌ها دابه‌زاندنی كێش ده‌به‌خشێت.