خشتەی بڕینی مووچە بۆ ئەو مانگە بڵاو كرایەوە

:: AM:11:28:27/06/2020 ‌
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەو مانگە بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو مووچەی مامۆستایان دەبڕێت و ڕێژەكە بەپێی پلەبەندی مامۆستاكە دەبێت.

پلە 10 هیچ مووچەیەكی نابڕێت و فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست لە %21ـی مووچەكەیان دەبڕێت
ئەمڕۆ شەموو 27ـی حوزەیران، بەپێی نووسراوێكی مەریوان بەگۆك عەزیز بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە كە بۆ پەروەردەی سەرجەم شارەكان هاتووە، خشتەی مووچە بەپێی نووسراوی ژمارە 3877 ڕێنوێنی ژمارە 4182 مووچە ڕێك دەخرێت.

لە خشتەكەدا هاتووە، پلەتایبەتی ئەی و بی %50ـی مووچەكانیان دەبڕێت و پلە یەك %28ـی مووچەكەی دەبڕێت، پلە دوو %27ـی مووچەی دەبڕێت و پلە سێ‌ %24ـی مووچەی دەبڕێت، پلە چوار %22 مووچەی دەبڕێت و پلە پێنج %20ـی مووچەكەی دەبڕێت، پلە شەش %18ـی مووچەكەی دەبڕێت و پلە حەوت %17ـی مووچەكەی دەبڕێت، پلە هەشت %13ـی مووچەكەی دەبڕێت و پلە نۆ %5 مووچەكەی دەبڕێت.

لە نووسراوەكەدا ئاشكرا كراوە، پلە 10 هیچ مووچەیەكی نابڕێت و فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست لە %21ـی مووچەكەیان دەبڕێت.



وشە - رامیار جەواد