پیاوێك به‌دزی ژن و منداڵه‌كانیه‌وه هاوسه‌رگیری دووه‌م ده‌كات، پاش ئاشكرابوونی، ته‌ڵاقنامه بۆ ژنی یه‌كه‌م ده‌نێرێت، ماڵی باوكی ژنه‌كه نه ڕێ ده‌ده‌ن كچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵیان بژی و نه به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیشی، پیان گوتووه به‌هه‌ر جۆرێك بێت ده‌بێت بچیته‌وه لای مێرده‌كه‌ت.
ئه‌مه چیرۆكی ئه‌و ژنه‌یه كه ماوه‌ی 22 ساڵ له‌گه‌ڵ پیاوێك وه‌ك خۆی باسی ده‌كات له سه‌ختترین ژیاندا بووه، له‌به‌ر منداڵه‌كانی و ماڵی باوكی هه‌ر قبووڵی كردووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بووه به‌بێ هیچ حیسابێك بۆی، ژنی دووه‌می به‌سه‌ر هێناوه ته‌نانه‌ت به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌شی لێی جیا بووه‌ته‌وه.
باوک و برای خراپ چارەنووسی کچ تێکدەدەن
ژیان ناوی ئه‌و ژنه‌ی كه ژیانه تاڵه‌كه‌ی ڕابردووی گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ن كه ژیانی داهاتووی هێنده‌ی ئه‌و ڕابردووه‌ی تاڵ ده‌بێت به‌ده‌ست باوك و براكانیه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێچاره‌یه‌كی گونجاو نه‌گرێته‌به‌ر، به‌ده‌ست ئه‌و باوك و برایه‌ی كه له ناو بێشكه ماره‌یان كردووه له ئامۆزای خۆی. ژیان بۆ "وشه" باسی چیرۆكی خۆی و دوو كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت، "ئاقیبه‌تی كچ به‌ده‌ست ماڵی باوكی نه‌فامه‌وه وه‌ك منی لێ دێت كاتێك حیسابی هه‌موو شتێكت بۆ ده‌كه‌ن مرۆڤ نه‌بێت".
ژیان ته‌مه‌نی 40 ساڵه و له شاره‌دێی چوارقوڕنه ده‌ژیت، به‌ڵام دیار نییه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی باوك و براكه‌یه‌وه له‌وی ده‌مێنێته‌وه یان شوێنێكی تر ده‌بێته مه‌نزڵگه‌ی.
به‌خه‌مه قوڵه‌كه‌یه‌وه نازانێ له كوێوه ده‌ست پێ بكات و وه‌ك وشه پچڕ پچڕكراوه‌كان هه‌رجاره و له قۆناغێكی ژیانی خه‌مێكی هه‌نجن هه‌نجنكراوی ده‌هاڕی و كۆڵێك فرمێسكی هه‌ڵده‌ڕشت، زوو زوو به‌ده‌مه‌وه ده‌یگوت لێم گه‌ڕێن بمرم، به‌خوای ئه‌و ژێرخاكه به‌س بۆ من باشه، نه مێردم به‌دڵی خۆم كرد و نه ژیانی ژن و مێردایه‌تیم به‌دڵی خۆم بوو، نه منداڵه‌كانم به‌و جۆره په‌روه‌رده بوون كه خۆم ده‌مویست، تا باوكیان جارێك لێی ده‌دام هه‌زار جار به‌ده‌ست كوڕه گه‌وره‌كه‌م شه‌ق ده‌خۆم و قسه‌ی ناشیرینیش به‌ده‌می كوڕی بچوكه‌كه‌م و براكانم.
لە ناو بێشکەدا مارەدەکرێت
ئه‌و كه له ته‌مه‌نی سێ هه‌فته‌ییدا گه‌وره به بچووكی بۆ براكه‌ی پێ كرابوو له‌گه‌ڵ كچی مامی، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به‌بێ ویستی خۆی
و ئامۆزاكه‌شی هاوسه‌رگیرییان پێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی دووانه‌كه‌ی تر تێكنه‌چێت، به‌ڵام ژیانی ئه‌م خێزانه ده‌بێته سووته‌مه‌نی .
یه‌كه‌م شه‌و تكای لێ كردووه ده‌ستی لێ نه‌دات، چونكه ئه‌و هاوسه‌رگیرییه به‌دڵ و ویستی هیچیان نه‌بووه، پێی گوتووه تا ماوه‌یه‌ك ئاوا بژین و دواتر جیا ببنه‌وه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی گوتوویه‌تی ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی پیاوی بێ ئه‌قڵ ده‌یكات و منیش بێ ئه‌قڵ نیم، ده‌تكه‌م به‌ژنیش و قه‌تیش نابینی حیسابی ژنی خۆمت بۆ بكه‌م، هه‌ر ئه‌و شه‌وه ڕوون بووه‌وه كه چ ژیانێك چاوه‌ڕێی ده‌كات. ژیان وای گوت.
ژیان به‌مجۆره باسی ژیانه تاڵه‌كه‌ی كرد، باری ئابووریمان زۆر باش بوو، به‌ڵام پیاوه‌كه‌م هه‌مووی له قومار و ژن و كچی خه‌ڵكی خه‌رج كرد، خانوو و ئۆتۆمبێل و ناوماڵی باش و ئاڵتوونیشم هه‌بوو، به‌ڵام هه‌مووی له‌ژێر ده‌ست ده‌رهێنانین، سه‌ره‌تا خانووی فرۆشت و گوتی ئێشی پێ ده‌كه‌م، یه‌ك دیناریشم لێی نه‌دی، دوای زانیم نیوه‌ی له قومار دۆڕاندووه و نیوه‌كه‌ی تری بۆ بێوه‌ژنێك داوه به زێڕ كه ئه‌وكات پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌بوو.
بە دەردەسەری منداڵەکانم بەخێوکرد ئێستا لێم دەدەن
به‌ده‌م هه‌ڵڕشتنی فرمێسكه‌وه به‌رده‌وام بوو، هه‌موو شتی فرۆشت، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی قه‌رزار ده‌هاته سه‌رمان و ئه‌ویش ده‌یزانی چ كه‌تنێكی كردووه، وه‌ك دز ته‌نیا نیوه‌ی شه‌وان جاروبار ده‌هاته‌وه، من و دوو كوڕه‌كه‌م تاڵترین ژیانمان هه‌بوو، به ده‌رده‌سه‌ری منداڵه‌كانم به‌خێو كرد، ئه‌وانیش كه گه‌وره بوون، بوونه كۆپی باوكیانَ یه‌كێكان ده‌ستم لێ به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌وی تر جنێوه‌كانی باوكی دووباره ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ماڵی باوكی ژیان گوتی، ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی منی به‌مڕۆ گه‌یاند برا و باوك و مامم بوون، من كه به‌چاوی خۆم له‌سه‌ر جێی نوستنم جلی ژنێكی ترم ده‌بینی و له‌ناو مۆبایله‌كه‌ی ده‌یان كچم ده‌بینی، له ماڵ چۆڵكردنمدا ژنی تر ده‌هاته ماڵه‌كه‌م و نه‌مده‌توانی هیچ بڵێم، ئێسته كه هه‌موو شت كۆتایی هاتووه، دووباره ده‌یانه‌وێت ژیانم تاڵتر بكه‌نه‌وه.
ماڵی باوكم و مامم هه‌موو شتێكیان باش ده‌زانی، براكانی من و ئه‌ویش خۆیان له ئاست هه‌موو شت كه‌ڕ و كوێر كردبوو، هه‌موو جارێك به‌سه‌روچاوی شكاو ده‌یناردمه‌وه ماڵی باوكم، براكانم ئه‌وه‌نده‌ی تریان پێ ده‌كردم و دوای دووسێ ڕۆژ خۆیان له‌و گیڤ ده‌كرده‌وه، هه‌موو جارێكیش منیان به‌پێی خۆم ده‌نارده‌وه، نازانم ئێسته دوای جیابوونه‌وه چاوه‌ڕیی چی ده‌كه‌ن؟
بۆ مانگی هەنگوینی دەچیتە تورکیا، کەسوکارەکەشی دەڵێن لە داخی ژنی یەکەمی سەری هەلگرتووە
ماوه‌ی سێ مانگه هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیان دیار نامێنیت، ماڵی مامی پێی ده‌ڵێن له‌داخی تۆ سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتووه و چووه‌ته ئه‌وروپا، ژیان ده‌ڵێت باوه‌ڕی به‌و قسه‌یه كردووه، چونكه جارێك له توركیا پێوه‌ندی به منداڵه‌كانی كردووه و گوتوویه‌تی به ڕێی قاچاخ له توركیاوه ده‌چێته ئه‌وروپا، ڕۆیشتنه‌كه‌شی له داخی دایكی كوڕه‌كانیه‌تی، دواتر ئاشكرا بووه ئه‌و كاته‌ی كه له توركیا پێوه‌ندیی كردووه، له مانگی هه‌نگوینی بووه له‌گه‌ڵ ژنی دووه‌می.
پاش ماوه‌یه‌ك له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه، ماڵی مامی پێی ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌یان ژنێكی تری هێناوه له هه‌ولێر ده‌ژیت و تۆیش ئه‌گه‌ر ماڵ و منداڵی خۆتت ده‌وێ ده‌بێت قبووڵی بكه‌ی، له‌دوای ئه‌و ڕووداوه كێشه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه.
منداڵه‌كانم منیان به تاوانبار ده‌زانی و ده‌یانگوت تۆ واتكرد باوكم ئێمه‌ی نه‌وێ و ژن بێنێت، ماڵی خه‌زوورم و باوكم ده‌یانگوت ده‌بێت دابنیشی و زمانیشت قووت بده‌ی، مێرده‌كه‌شم كه ته‌له‌فۆنی ده‌كرد له به‌رده‌م ژنه‌كه‌ی هه‌زار جار پێی ده‌گوتم من تۆم ناوێت و هه‌زار قسه‌ی ناشیرینی پێ ده‌گوتم، تا ڕۆژێك ته‌ڵاقنامه‌كه‌ی بۆ ناردم.
باوک و براکەی دەیانەوێت سوکایەتی زیاتر قبوڵ بکات
ژیان به‌م جۆره باسی جیابوونه‌وه‌كه‌یان ده‌كات، كاتێك لێم جیا بووه‌وه گوتم ئۆخه‌ی ڕزگارم بوو، به‌ڵام باوكم و براكانم لێیان تاڵ كردم، ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت مێرده‌كه‌ت په‌شیمان بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئێمه ڕازی نین نه به‌ته‌نیا بژی و نه له ماڵه‌وه‌ش به بێوه‌ژنی قبووڵت ده‌كه‌ین، منیش ئاماده نیم بۆ جارێكی تر به مردووییش بێت بچمه‌وه به‌رده‌م ئه‌و پیاوه‌ی جگه له سووكایه‌تی هیچی ترم لێی نه‌دیوه.
كێشه‌كه‌ی ژیان به‌مجۆڕه ماوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی فریادڕه‌سێك ده‌كات تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماویه‌تی دوور له سه‌رزه‌نشتی ماڵی باوكی و سووكایه‌تی پێكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی بژیت.
بۆ به‌دواداچوونی ڕێچاره‌سه‌ری ئه‌م كه‌یسه، "وشه" پێوه‌ندیی به پارێزه‌ر "ئاسۆ هاشم" كرد و له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه و كه‌یسی هاوشێوه ئه‌و پارێزه‌ره گوتی، له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و ژنه ده‌توانێت، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزان، به‌پێی یاسای ژماره 11 ساڵی 2011 سكاڵا له دژی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تۆمار بكات، چونكه زه‌بری ده‌روونییان له‌سه‌ر دروست كردووه، ده‌یانه‌وێت ناچاری بكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه ناو ژیانێك كه هی ئه‌و نییه و به‌زۆر لێی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له‌و حاڵه‌ته كه سكاڵا تۆمار ده‌كات، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی یان به‌ته‌نیا بژین.