سەیران عوسمان خانمە گۆرانیبێژ بڕیاره بەمزووانە نوێترین کلیپی خۆی بەناوی "هیوای ئەڤین" بڵاو بكاته‌وه، له چاوپێكهتنێكدا چه‌ندان زانیارى له‌باره‌ى ژیانى هونه‌رى و به‌رهه‌كانى ئاشكرا ده‌كات.
سه‌یران عوسمان له لێدوانێكدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له پێگه‌ی فه‌رمی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، تیزه‌ری كلیپی (هیوای ئه‌ڤین)م بڵاو كردووه‌ته‌وه، پێم وایه له‌م كاته ناخۆشه‌دا ناكرێت ژیان بوه‌ستێت و ژیان به‌رده‌وامه، بۆیه چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌م بن و له‌م هه‌فته‌یه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌و به‌رهه‌مه له ئاواز و تێكستی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقییه، كاری موزیكی له‌لایه‌ن سمكۆ فه‌یزی كاری بۆ كراوه، ده‌رهێنانی كلیپهكهیش له‌لایه‌ن ناسری حه‌یده‌ری كراوه.
حه‌ز به هه‌موو به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ده‌كه‌م
زیاتر گوتی، چه‌ند به‌رهه‌مێكم ئاماده كردووه به‌شێوه‌ی كلیپ و له ئاینده‌دا هه‌موویان پێكه‌وه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، حه‌ز به هه‌موو به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له دڵی منه‌وه نزیكه، به‌رهه‌می فلكلۆرین و حه‌ز ده‌كه‌م كاریان له‌سه‌ر بكه‌م.
ئاشكرای كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر كاری به‌رگدرووییم كردووه و شاره‌زاییم له بواری جلوبه‌رگ هه‌یه، بۆ به‌رهه‌م و كلیپه‌كانم خۆم جله‌كان ئاماده ده‌كه‌م و به‌ده‌ستی خۆم دیزاینیان بۆ ده‌كه‌م.
ڕوونی كرده‌وه، "له دوو به‌رهه‌می ترم خه‌ڵكی كوردستان تووشی شۆك ده‌كه‌م، سوپرایزم بۆیان هه‌یه و نامه‌وێت به‌رهه‌می ئاینده‌م بدركێنم".
سه‌یران عوسمان خه‌ڵكی شاری بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئێسته دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، زیاتر له 10 ساڵه له باشووری كوردستان ده‌ژی. سه‌ره‌تا به كاری پێشكه‌شكاری له چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه ده‌ستی پێ كرد، دواتر به گوتنی چه‌ند گۆرانییه‌كی فۆلكلۆر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه هاتووه‌ته ناو بواری هونه‌ری گۆرانیگوتنه‌وه و چوار به‌رهه‌می هه‌یه.