راوێژكارێكی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، داوا ده‌كات فریای سلێمانی بكه‌ون كه ره‌وشی شاره‌كه به‌هۆی كۆرۆناوه تێكچووه.
سلێمانی ئێسته زۆرترین حاڵه‌تی كۆرۆنای تێدا تۆمار كراوه، هاووڵاتییانی شاره‌كه ده‌ڵێن، به‌هۆی بانگه‌شه‌ی چه‌ند كه‌سێك له ناویاندا شاسوار عه‌بدولواحید كه پێی وابوو كۆرۆنا بوونی نییه، سلێمانی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه.
داوا ده‌كات هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی سلێمانی بكرێ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی حوزه‌یران، عه‌لی كه‌ریم ڕاوێژكاری به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له واڵی تایبه‌تی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، سه‌رباری ته‌نگژه‌ی سه‌ختی كوردستان له رووی سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستییه‌وه، دۆخی ته‌ندروستی سلێمانی واتێكچووه به‌ده‌ست كۆرۆناوه كه بووه‌ته كاره‌ساتێكی نیشتمانی.
عه‌لی كه‌ریم كه پێشتر له‌ناو حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به كه‌سی نزیكی داده‌نرا، داوا ده‌كات هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی بۆ به‌هاناوه‌چوونی سلێمانی بكرێ. به‌ڵام هیچ ددانی به‌وه‌دا نه‌ناوه كه هۆكار چی بووه ئه‌و شاره وای لێ هاتووه.
پێشی وایه، به‌جێهێشتنی سلێمانی به‌ته‌نیا له‌م دۆخه سه‌خته‌دا، ده‌مانخاته به‌رده‌م تراجیدیایه‌كی گه‌وره و دواتر به‌هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.