لە ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا له كوردستان زیاتر له شه‌ش هه‌زار ژن سكاڵایان له ڕێی هێڵی گه‌رمی 119 تۆمار كردووه، به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسیهیش بێت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، بڵاویان كرده‌وه له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ 22% ژنانی توندوتیژیان به‌رانبه‌ر كراوه.
ئاری ڕه‌فیق جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ڕاپرسییه‌كی ئۆنلاینی له ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ زانینی جۆر و چه‌ندییه‌تی و چۆنییه‌تی هۆكاری توندوتیژییه‌كان له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا، ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی 500 كه‌س فۆڕمه‌كه‌یان پڕ كردووه‌ته‌وه، ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ریان خستووه %22 ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون، ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
زۆرترین هەڕەشە لە ئابڕوو بردن دەکرێت
ئاری ڕه‌فیق گوتی، به‌پێی ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه بێت، دوو جۆر توندوتیژی زۆر به‌زه‌قی هه‌ن، یه‌كه‌م توندوتیژی كه ڕوویدابێت توندوتیژی ده‌روونی بووه له ناو خێزانه‌كان، دووه‌م كه زۆر به‌ربڵاوه له‌هه‌موو كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڕووبردن كه ئه‌مه كه‌مترین خه‌می لێخوراوه له لایه‌ن دا‌و و ده‌زگاكانی به‌رپرسه‌وه، "ئه‌و جۆره توندوتیژییه به‌شێكی زۆری تاكی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌سته‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت"، ڕۆژانه به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س پێوه‌ندی ده‌كه‌ن كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئابرووبردن یا وه‌رگرتنی پاره‌یان له‌سه‌ره له ڕێی ژماره‌ی نهێنی یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هه‌موو كاتێك كه بارودۆخێكی نا هه‌موواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابووری دێته پێش، كێشه خێزانییه‌كان و توندوتیژییه‌كان به‌رانبه‌ر تاك زیاتر و زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه به‌پێی ئاماره‌كان سه‌لمێنراوه، ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی مانگی شه‌ش بۆ مانگی نۆى هه‌موو ساڵێك حاڵه‌تی خۆكوشتن زۆر زیاد ده‌كات به‌هۆى گوشارى سه‌ر ده‌روونى هاووڵاتییان، له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا كه بۆ یه‌كه‌م جاره هه‌موو خه‌ڵكی به‌یه‌كه‌وه به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه له ده‌ووری خێزانه‌كانیان كۆ بوونه‌وه، كێشه خێزانییه‌كان زیادیان كردووه و هه‌ڕه‌شه و لێدان و ته‌نانه‌ت كوشتن و خۆكهشتنیش ڕوویان له هه‌ڵكشان كردووه.
ڕۆژانە لە کوردستان 70 سكاڵا تۆمار دەکرێت
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتى كرده‌وه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ گۆڕانكاری به‌رچاوی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كان كردووه، كاتێك ته‌نیا له ڕێی هێڵی 119 / هێڵى گه‌رمى توندوتیژییه/ ڕۆژانه له كوردستان نزیكه‌ی 70 سكاڵا هه‌بێت كه‌واته ئاماژه‌یه‌كی باش نیه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوژی و كوشتن و لێدان و هه‌ڕه‌شه‌یی ئابڕوو.
ساڵانه له كوردستان زیاتر له 180 حاڵه‌تی خۆكوشتن و سووتانی ژنان و زیاتر له 150 حاڵه‌تی خۆكوژی پیاوان هه‌یه، ئه‌م ئامارانه مه‌ترسیدارن به تایبه‌ت كه ڕێژه‌ی خۆكوژی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له یه‌كتر نزیك ده‌بێته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەکان 24 کاتژمێر کراوەبوون بۆ وەرگرتنی کەیسەکان
سه‌باره‌ت به شیوازی به ده‌مه‌وه‌چوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رووبه‌ڕووی تووندوتیژی و كێشهبوونهتهوه، به چ ڕێگه‌یه‌ك داوای هاریكاریان ده‌كرد، نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر، رێباز زێوه‌ر مسته‌فا گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خیزان له هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، هەروەک پێش ماوەی قەدەغەی هاوتوچۆ، کەیسەکان لەلایەن ئەفسەرو کارمەندانی بەڕیوەبەرایەتی و نوسینگەکان وەردەگیران لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ دەکرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەردەکران، یان پێوه‌ندیان به هێڵی گه‌رمی 119 كردووه، هەندێک جاریش لەڕێگەی پۆلیسی فریاکەوتنەوە کەیسەکان ئیحالەی لای ئێمە دەکاران.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌شێك له كارمه‌نده‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قام له ئه‌ركدابوون بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانى قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام به شێوه‌ی موناوهبه /نۆره/ هه‌میشه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌كان 24 کاتژمێر پێشوازی له كه‌یسه‌كان كراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردن.
ئه‌و گوته‌بێژه دووپاتى كرده‌وه كه له كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، توندوتیژییه‌كان له هه‌ندێك حاڵه‌ت كه‌می كردووه و له هه‌نێك زیاتر بووه، بەڵام لە سنووری پارێزگای هەولێر حاڵەتە زۆر خراپەکان زۆر کەمی کردووە، زۆرترین ژن كه سكاڵایان هه‌بووه، ئه‌وانه‌بوون كه له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و یا فریوودراون، یان به‌هۆی ئامێره‌كانی پێوه‌ندی یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه كه‌وتوونه‌ته ناو كێشه‌وه، سكاڵای پیاوانیش له‌سه‌ر داواكاریه زۆر و جۆراوجۆره‌كانی ژنان بووه.
بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان دووانه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون، كه هه‌میشه تێكپڕژانیان به‌یه‌كه‌وه ڕووده‌دات، ئێسته كه كوردستان له دۆخێكی سه‌ختی ئابووریدایه، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر مه‌ترسی و خێزانه‌كان كێشه‌كانیان زیاتر بووه، بهڕیوهبهرایهتیهكانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خێزان له هه‌موو شار‌و شارۆكه‌كان نووسینگه‌كانیان كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ك هێڵی گه‌رمی 119یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له بوونی كێشه‌كانیان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.