ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند و له سبه‌ی سه‌عات 12ی شه‌وه‌وه تا رۆژی چواری مانگی داهاتوو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌بێت.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م 28ی ته‌مووز، ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌كرد كه له سه‌عات 12ی سبه‌ی شه‌و كار به‌م بڕیارانه ده‌كرێت تا كات 12ی شه‌وی چواری ته‌مووز و له‌سه‌عات شه‌شی به‌یانی تا 12ی شه‌و هه‌موو هاتوچۆیه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌روه‌ها بڕیار دراوه كه له رۆژانی قه‌ده‌غه‌دا هه‌ندێك شوێن كراوه ده‌بن، له‌وانه:
* نانه‌واخانه‌كان، ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان، دوكانی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی، عه‌لوه، ئۆتۆمبێلی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی ماركێته‌كان، ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنی ده‌رمان، ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر، ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان، كۆمپانیای په‌یوه‌ندی، تانكه‌ری گازی مۆلیده، كۆمپانیای خۆراك.
هه‌روه‌ها له بریاره‌كه‌دا هاتووه، له سه‌عات 12ی شه‌و تا 6ی به‌یانی، كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری، قه‌سباخانه‌كان، ده‌واجن، جوتیار و هه‌نگه‌وانان، ده‌ڕاسه، گواستنه‌وه ئاژه‌ڵ، بۆیان هه‌یه هاتوچۆ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها دووپات كراوه‌ته‌وه كه له كاتی دابه‌شكردنی مووچه به گوێره‌ی میكانیزمی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه وه‌رده‌گیرێت.