بەڤیدیۆ.. کێ سلێمانی کردە قوربانی؟

:: PM:07:51:29/06/2020 ‌

سلێمانی ئەو شارەی شەقامەکانی بە وشە ڕەنگاوڕەنگەکانی ناو کتێبەکانی بەردەرکی سەرای دەدروشێتەوە و کۆڵانەکانی بەناوی کەڵە پیاوانی شۆڕشە مەزنەکانەوە نراوە، ئێستە ماتەمینی بەرۆکی گرتووە، شەقامە قەرەباڵغەکەی سەهۆڵەکە و تەقەی پیاڵەکانی چایخای شەعب وەکو جاران گڕوتینینا نییە، خەڵکەکەشی هێندەی ترسی لە کۆرۆنا، بێزارە بەدەست ئەو سیاسیانەی دۆخی شارەکەیان بەم ڕۆژە گەیاندووە.

ئەو شارە ڕەنگییەنە، لە سەردەمی کۆڕۆنادا خراپترین پشکی بەرکەوتووە، ئەمەش بەهۆی‌ هه‌ڵپه‌رسته‌كانە کە ئێستە خەڵکی شارەکە گەشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە وەک سەربازی شەترەنج هەرجارە و بۆ مارامێکی سیاسی خۆیان دەجوڵێنرێن، بۆیە ئێستە کە هێرشی کۆڕۆنا بەتووندی لەبڵاو بوونەوەدایە، ئیتر سلێمانیان چیتر متمانه‌یان به‌ شاسوار ئه‌وانه‌یش نه‌ما كه‌ ئه‌وانیان بۆ دژایه‌تی‌ نه‌یاره‌كانی‌ خۆیان به‌كار ده‌هێنا و ئێسته‌ پشتیان له‌ شاره‌كه‌ و خەڵکەکەشی كردووه.‌



ئاماده‌كردن/ ئیڤان عەبدولرەحمان
مۆنتاژ/ رۆزی عەبدولرەحمان

له‌ یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه‌ له‌لایه‌ن "وشه‌"وه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "وشه‌" بكه‌ن..


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان