ئه‌كته‌ر و مه‌یكه‌پ_ ئاڕتێست ئازیتا قوباد /21 ساڵ/ كه خه‌ڵكی باشووری كوردستانه و له شاری كه‌ره‌جی ئێران له دایك بووه و ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌وێ ژیاوه، له دیمانه‌یه‌كی بۆ "وشه" باس له ئه‌زموونی خۆی له بواری نواندن و ڕێكلام ده‌كات و پێی وایه كه‌سێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، ده‌توانێ ببێت به ئه‌كته‌ری ڕێكلام.
- ده‌ستپێكی كاره‌كانت وه‌ك ئه‌كته‌ر بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ماوه‌ی سێ ساڵه له بواری ڕێكلام وه‌ك ئه‌كته‌ر كار ده‌كه‌م و سه‌ره‌تاش وه‌ك كۆمبارس له ڕێكلام ده‌ستم پێ كرد، پاشان به‌شداری چه‌ندان ڕێكلامم كردووه.
- پێش ئه‌وه‌ی له بواری ڕێكلام ده‌ربكه‌ویت، هیچ شاره‌زاییه‌كت له بواره‌كه‌دا هه‌بووه؟
نه‌خێر، به‌ڵام هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زم له بواری ڕێكلام و پیشه‌ی میدیایی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له چالاكی قوتابخانه‌كانیش چه‌ندان جار وه‌ك پێشكه‌شكار ده‌ركه‌وتووم. به‌داخه‌وه به‌شی ڕاگه‌یاندن نه‌بووه چاره‌نووسم، ئێسته قوتابی قۆناغی چواره‌مم له به‌شی زمانی فارسی له زانكۆی سلێمانی.
حەز ناکەم لە فیلمی رۆمانسی دا دەور ببینم
- بۆ چ مه‌به‌ستێك نواندن ده‌كه‌یت؟
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بواره پێش هه‌موو شتێك حه‌زه، واته مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری ڕێكلام ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیان كۆكردنه‌وه‌ی پاره بێت، خۆم به‌شداری چه‌ند ڕێكلامێكم كردووه بێ به‌رانبه‌ر، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زم له كاره‌كه بووه.
- جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌كته‌ر له بواری ڕێكلام و فیلم و درامادا چییه؟
ئه‌كته‌ری ڕێكلام هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بۆ دیاری نه‌كراوه، هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ ئه‌م بواره، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ڕێكلام به‌رهه‌م ده‌هێنن، یان ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی برانده‌كه‌ن، جاری وا هه‌یه ئه‌و كه‌سایه‌تییانه هه‌ڵده‌بژێرن كه دیار و به‌ناوبانگن، جاری واش هه‌یه ئه‌و كه‌سایه‌تییانه به‌شدارییان پێ ده‌كرێ كه تازه‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌م بواره ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له فیلم و دراما وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارییان پێ ده‌كرێ، ده‌بێ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كاری نواندنیان تێدا هه‌بێ. له هه‌مان كاتدا پێویسته كاتی زۆریان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی پڕۆژه‌كه بكه‌ن، چونكه فیلم و دراما پێویستی به‌چه‌ند مانگێك یان زیاتر هه‌یه تا ته‌نیا كاری وێنه‌گرتنه‌كه ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام له ڕێكلامدا له‌وانه‌یه كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك هه‌موو كاره‌كانی وێنه‌گرتن ته‌واو بكه‌یت.
- به‌شداری نواندنت له فیلم و درامادا كردووه؟
به‌شداری فیلم و درامام نه‌كردووه و ناشیكه‌م، چونكه به‌هۆی خوێندنه‌كه‌م ئه‌و كاته‌م له به‌رده‌ستدا نییه به‌شداری له پڕۆژه‌یه‌كی وا بكه‌م، دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌شم نازانم چ بڕیارێك ده‌ده‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ر فیلمێكیش بكه‌م، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌كشنی تێدابێت.
- ئه‌گه‌ر به‌شداری فیلمێكت كرد، دیمه‌نی ڕۆمانسی تێدا بێت به‌شداری ده‌كه‌یت؟
نه‌خێر، به‌شداری ئه‌و جۆره فیلمانه ناكه‌م و حه‌زم لێی نییه.
- بۆچی زۆر له كچ و ژنان ڕوویان له ڕێكلام كردووه؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی به ئاسانی ده‌توانن بێنه بواره‌كه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بواره‌كه داوای هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له كه‌سایه‌تییه‌كان بكات، به‌ڵام زۆر له‌و ژنانه‌ی كاری ڕێكلام ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه بێ ئاگاداری خێزانه‌كانیان ئه‌و كارانه بكه‌ن، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانه‌كانیان ڕێگرن له‌به‌رده‌میان. هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بواری ڕێكلام كار ده‌كه‌ن، سنوورێك بۆ كاره‌كانیان دابنێن، به تایبه‌تی ژنان، چونكه به پێشاندانی دیمه‌نێكی نه‌شیاو یان قبووڵنه‌كراو له كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌وانه‌یه بكه‌ونه بارودۆخێكی قورس و جارێكی تر نه‌توانن كار بكه‌نه‌وه.
- به‌رهه‌مهێنانی ڕێكلام له كوردستان له چ ئاستێكدا ده‌بینی؟
له ئاستێكی زۆر باشدایه، چونكه ئێسته له كوردستاندا چه‌ندان كۆمپانیای باش كاری به‌رهه‌مهێنانی ڕێكلام ده‌كه‌ن و هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو گرنگی به لایه‌نی كوالێتی و جوانی له به‌رهه‌مهێنان و پرۆفیشناڵی ڕێكلامه‌كه ده‌ده‌ن.
- جگه له كاری ڕێكلام ڕۆژانه به چ كارێكی تره‌وه سه‌رقاڵیت؟
ئێسته له كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ڕێكلام كاری مه‌یكه‌پ ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها له سه‌نته‌رێك كاری نینۆك ده‌كه‌م و پێشتریش چه‌ندان كاری ترم كردووه و ده‌ستم بۆ هه‌موو پیشه‌یه‌ك بردووه بێ ئه‌وه‌ی لێی بترسم، ته‌نانه‌ت له ڕۆژێكدا سێ ئیشم كردووه.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال