قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ توركیا 10 هێندە دابەزیوە

:: AM:10:54:01/07/2020 ‌
دواین راپۆرتی ناوەندی ئاماری توركیا دەری دەخات ئەو وڵاتە لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا، قەبارەی هاوردە لە ئێرانی بە رێژەی نزیكەی 90% كەم كردووە و ئەوەی هاوردەی كردووە یەك لەسەر 10ی جارانیەتی.

یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكان ئەوەیە توركیا لە دابینكردنی پێداویستی گازی سروشتی پشتی بە ئێران نەبەستووە و لە شوێنی تر دابینی كردووە.

بەپێی ئامارەكە لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، توركیا بە قەبارەی 356 ملیۆن دۆلار شتومەكی لە ئێران هاوردە كردووە، ئەمە لە كاتێكدایە قەبارەكە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا بریتی بووە لە سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.

لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردووشەوە توركیا هیچ بڕە نەوتێكی لە ئێرانەوە هاوردە نەكردووە. لەو كاتەوەش كە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ پەكەكە هێڵی گازی نێوان ئێران و توركیای تەقاندەوە، هێشتا توركیا نەیتوانیوە هێڵەكە نۆژەن بكاتەوە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا توركیا بۆ كڕینی گاز پشتی بە ئەمەریكا و قەتەر بەستووە و نزیكەی سێ هێندە كڕینی گاز لەم دوو وڵاتەی زیاد كردووە، كڕینی گازی ئازەربایجان لە لایەن توركیاشەوە سەرووی 26% زیادی كردووە.

توركیا كڕینی گاز لە رووسیاشی بە رێژەی 70% كەم كردووەتەوە.
توركیا كڕینی گاز لە رووسیاشی بە رێژەی 70% كەم كردووەتەوە. هەناردەی توركیاش بۆ ئێران كەمی كردووە و لە پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵ بریتی بووە لە 590 ملیۆن دۆلار كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بۆ نیوە كەم بووەتەوە.



وشە - سلێمان تاشان