لە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕ و بۆرسەوە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، پێشبینی دەكرێ نرخی نەوت زیاتر بەرز ببێتەوە.
ەوتی برێنت بۆ 42 دۆلار و 40سەنت دەفرۆشرێت
ئەمڕۆ چوارشەم نرخی نەوتی برێنت بۆ 42 دۆلار و 40سەنت هەڵكشا و لە سەرەتای هەفتەشەوە سەرووی دوو دۆلار و نیو لە نرخی هەر بەرمیلێك بەرز بووەتەوە.
بەگوێرەی
dailyfx بەهای نەوتی تێكساسی ئەمەریكاش لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دوو دۆلار و نیو گرانتر بووە، ئێستە بە 40دۆلار و 40سەنت دەفرۆشرێت.
رەنگە دواین راپۆرتی هەناردەی نەوت كاریگەریی لەسەر بازاڕەكە بووبێت و بەگوێرەی راپۆرتێك كە رۆیتەرز بڵاوی كردبووەوە، لە مانگی حوزەیران وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و ئۆپێك درێژەیان بەو بەڵێنە داوە كە بۆ دابەزاندنی بەرهەمهێنان دابوویان و لەو مانگەشدا ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیلی تر لە بەرهەمهێنانیان كەم كردووەتەوە.
بەپێی رێككەوتنی ئۆپێك و وڵاتانی هاوپەیمان دەبێت ئەم وڵاتانە لە مانگەكانی ئایار و حوزەیران و تەمووز 23% لە بەرهەمهێنانی نەوتیان كەم بكەنەوە كە دەكاتە نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل، پشكی ئەم 10 وڵاتەی ئەندامی ئۆپێكیش سەرووی شەش ملیۆن بەرمیلە.
هەریەك لە سعوودیە و ئانگۆلا و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی سەرووی ئەو بڕەی پێیان سپێرابوو كەمی بكەنەوە بەرهەمهێنانیان كەم كردووەتەوە. عێراق لەو بڕەی پێی سپێرابوو كەمتری جێبەجێ كردووە، بۆیە بەڵێنی داوە لە مانگەكانی تر قەرەبووی بكاتەوە و سەرووی ئەو رێژەیەی بۆی دیاری كراوە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكاتەوە.
پێویستە بگوترێ لە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی زۆری خراپی خستووەتە سەر ئەو وڵاتانەی لە داهاتیاندا زیاتر پشت بە فرۆشتنەكەی دەبەستن، بەرزبوونەوەی نرخەكەشی داهاتیان بەرز دەكاتەوە.