ئه‌مڕۆ شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له باڵه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی پێكهاتبوون، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی لاهوور جه‌نگی به‌رانبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان داده‌نرێ.
هه‌واڵه‌كه به‌و جۆره‌ی كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوه ئاساییه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ شوێنی ئه‌و فیشه‌كانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مان به گردی زه‌رگه‌ته‌وه نران و لاهوور جه‌نگی پیلانه‌كه‌ی دانابوو، ئه‌مڕۆ پێی پێشان درایه‌وه.
شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه تا ئاستێكی زۆر شه‌رمه‌زاری بۆ لاهوور جه‌نگی دروست كرد
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" یه‌كه‌مجاره بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازی له شاندێكی حزبی له‌و هۆڵه‌دا بكات كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی تێیدا كۆبوونه‌وه، ئه‌وه‌یش ئامانجێكی پێشاندانه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و فیشه‌كانه بوو كه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی په‌رله‌مان به گۆڕانه‌وه نران.
لاهوور جه‌نگی یه‌كه‌مجار نییه سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته ده‌كات، به‌ڵكو پێشتریش چه‌ندان جار سه‌ردانی گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕانی كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشوازی فه‌رمی لێ بكرێ.
شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه تا ئاستێكی زۆر شه‌رمه‌زاری بۆ لاهوور جه‌نگی دروست كرد له‌كاتێكدا له پڕۆتۆكۆڵی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شوێنی لاهوور به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه دانرابوون كه به فیشه‌ك پێشتر كون كرابوون.
"وشه" له‌باره‌ی پرۆتۆكۆڵی دانیشتنه‌كه پێوه‌ندی به چه‌ند به‌رپرسێكی گۆڕان كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌دایه‌وه.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، یاسین خدر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان /گۆڕان/ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئامانجی ئه‌وه‌یه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان باش بێت و یه‌كڕیزی دروست ببێت.
شه‌وی 12ی ئایاری ساڵی 2018 كاتێك ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌نرا، چه‌ند حزبێك له‌و هۆڵه‌دا له كۆبوونه‌وه‌دا بوون كه ئه‌مڕۆ گۆڕان لاهووری برده ئه‌وێ، به‌ڵام دوای چه‌ند سه‌عاتێك ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌و باڵه‌خانه‌یه كرا و جامه‌كانی و ته‌نانه‌ت وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایش درایه به‌ر فیشه‌ك.