ئاماری تووشبووانی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركووك ڕۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، به‌رپرسێكی ته‌ندروستیی شاره‌كه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 53 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه.
چه‌ندان كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه.. یان نیشانه‌كانیان ده‌رنه‌كه‌تووه یان له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ته‌مووز، زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت به "وشه"ی گوت، "له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 53 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه و 25 حاڵه‌تی نوێیش چاك بوونه‌ته‌وه."
زیاتر گوتی، "له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا له پارێزگاكه گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 223 هاووڵاتی، تا ئێسته‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به په‌تاكه مردوون بۆ 59 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، 418 هاووڵاتیش په‌تاكه‌یان په‌ڕاندووه و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و 746 تووشبوویش له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستیدان."
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م ئاماره ته‌نیا ئه‌وانه‌یه كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه، پێمان وایه چه‌ندان كه‌سی تریش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، یان نیشانه‌كانیان ده‌رنه‌كه‌تووه یان له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه.
شایانی باسه له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شه‌ش هه‌زار و 144 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 855 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 207 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.