ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته پشتگیری چاكسازی بكه‌ین كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستی پێ كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ته‌مووز، باڵانبۆ كۆكۆی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و چاكسازییه گرنگه كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئاسایی و مووچه‌خۆران نه‌بێ، به‌ڵكو پێویسته له گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكات.
له ڕابردوو گه‌نده‌ڵی زۆر كراوه و مووچه‌ی ناشایسته دراوه‌ته خه‌ڵك
روونیشی كرده‌وه كه له ڕابردوو گه‌نده‌ڵی زۆر كراوه و مووچه‌ی ناشایسته دراوه‌ته خه‌ڵك، پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی پێ بكرێ.
له‌باره‌ی ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م چاكسازیش ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه دا، پێویسته هه‌مووان پشتگیری ئه‌و چاكسازییه بكرێ و به‌ربه‌ستی بۆ دروست نه‌كرێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كی ته‌مووز، یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشینی كه‌وته بواری جێبه‌جێ كردن و به‌پێی یاساكه دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چه‌سپێنرێ و له هه‌مانكاتدا دوو مووچه‌یی و پله‌ی زیادی وه‌زیفی و فه‌رمانبه‌ری بندیوار نامێنێت.