هەموو ئامادەكارییەكان بۆ تاقیكردنەوەی پۆلی 12 كۆتایی هات

:: AM:08:47:02/07/2020 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان و لە ڕووی تەندروستیش دۆخەكە لەبەرچاو دەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، كەریم لەتیف بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی كۆتایی هاتووە.

هاوئاهەنگی كراوە لەگەڵ لیژنە تایبەتەكان تا تاقیكردنەوەكان بەبێ‌ كێشە بەڕێوە بچن
بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان گوتی، لەڕووی تەندروستی و پاراستنی قوتابیان لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوئاهەنگی كراوە لەگەڵ لیژنە تایبەتەكان تا تاقیكردنەوەكان بەبێ‌ كێشە بەڕێوە بچن.

باسی لەوەش كرد، ئێمە مەبەستمانە قوتابیان بێ‌ كێشە تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەن و لە كاتی خۆیدا بێت.

بڕیار بوو ئەمساڵ دوای جەژنی ڕەمەزان ڕاستەوخۆ تاقیكردنەوەكان دەست پێ‌ بكات، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخرا بۆ 11ـی تەمووز و بڕیارە تاقیكردنەوە بە چاودێری دۆخێكی چاودێری تەندروست بۆ قوتابیان بەڕێوە بچێت.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 100 هەزار قوتابی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان ئەنجام دەدەن بۆ ئەمساڵ چەند ئاسانكارییەك كرا بۆ قوتابیان، ئەوەیش بەهۆی دابڕانیان لە خوێندن و وەستانی ماوەی خوێندن.



وشە - رامیار جەواد