جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته چاكسازی فراوانتر بكرێ و په‌رله‌مانی كوردستانیش له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی ته‌مووز، كه‌ریم به‌حری جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و قۆناغه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان گرنگه و له پاڵ ئه‌وه‌یشدا پێویسته داهاتی نه‌وت و مه‌رزه‌كان ئاشكرا بێ.
هه‌نگاونان بۆ هه‌ر چاكسازییه‌ك جێی ده‌ستخۆشییه
به‌حری له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا داوای كرد كه یاسای بودجه له كوردستان دابنرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌بێت، چونكه نه‌بوونی یاسای بودجه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوونی هۆكاره‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌یه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هه‌نگاونان بۆ هه‌ر چاكسازییه‌ك جێی ده‌ستخۆشییه و پێویسته فراوان بكرێ و له زۆرشتدا چاكسازی بكرێ و په‌رله‌مان له خۆیه‌وه ده‌ست به چاكسازی بكات.
له‌باره‌ی خانه‌نشینی پله باڵا و په‌رله‌مانتاری پێشوو كه‌ریم به‌حری بۆچوونی وایه كه ده‌بوو پێشتر له‌باره‌ی خانه‌نشینی پله باڵاكان بڕیار بدرێ و یه‌كخستنی خانه‌نشینییه‌كانیش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه.
لێدوانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له كاتێكدایه كه له دوێنێوه یاسایی چاكسازی كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن و ئومێدێكی زۆر له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه تا دادگه‌ری دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی به دی بێنێت.