ئه‌نغام كه ختوونه گۆرانیبێژێكی دیاری میسره و له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا زۆرترین هه‌وداری هه‌یه، له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه ئێسته خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنه بۆ نوێترین ئه‌لبوومی كه خۆی له هه‌شت تراكی گۆرانی ده‌بینێت.
پێگه‌ی "ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی ئه‌نغام بڵاو كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی دوا ئه‌لبوومی ئه‌و خاتوونه به‌ناوی "حاله خاصه جدا" بوو و به‌مدواییانه بڵاو كرایه‌وه، ئێسته‌یش خه‌ریكی نوێترین ئه‌لبوومیه‌تی و ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی ئاماده كردووه و له قۆناغی تۆماركردندایه.
ئه‌و گۆرانییانه‌ی بۆ ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌ی ئه‌نغام ئاماده كراون، به‌هاوكاریی جه‌ما خولیی شاعیر و رامی جه‌مال و محه‌مه‌دیی ئاوازدانه‌رن، هاوكات ئه‌حمه‌د ئیبراهیمی موزیكوان بۆ دابه‌شكردنی موزیكی گۆرانییه‌كان هاوكاریی ئه‌نغامی كردووه.
دواتریش پێگه‌كه رای گه‌یاندووه، ئه‌لبوومه‌كه هه‌شت گۆرانی له خۆ ده‌گرێت كه نموونه‌یان گۆرانییه‌كانی «مزج، ألف أسف، ێ‌خر لقا‌و، بعچ الخگا، غریب، لا تستغرب"ین. چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له كۆتایی ئه‌مساڵ بڵاو ببێته‌وه.
ئه‌نغام له ساڵی 1972 له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر له دایك بووه، باوكی محه‌مه‌د عه‌لی سلێمانه كه موزیكوانێكی زۆر ناوداری میسره و مامیشی هونه‌رمه‌ند عیماد عه‌بدولحه‌لیمه. بۆیه ئه‌نغام له ماڵباتێكی هونه‌ریدا په‌روه‌رده بووه. له‌ناو 20 ساڵی رابردوودا، یه‌كێك بووه له خاتوونه گۆرانیبێژانی زۆر دیاری میسر. خانمی یه‌كه‌می میسر "سوزان موباره‌ك" كه ده‌كاته هاوسه‌ری حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشتری میسر، نازناوی "گۆرانیبێژی میسر"ی لێ نا كه ئه‌لبوومه‌كانی زۆرترین فرۆشیان هه‌بووه.
ئیلاف