پاڵه‌وانی جیهانی و ئه‌فسانه‌ی یاریی بۆكسێن "رۆبرتۆ دۆران" كه شه‌ش جار كاسی پاڵه‌وانی جیهانی به‌رز كردووه‌ته‌وه، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و له دوای یه‌ك هه‌فته له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاڵه‌وانی جیهانی له بواری یاریی بۆكسێن رۆبرتۆ دۆران، هه‌فته‌ی رابردوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا. ئه‌مڕۆ خۆی له‌ڕێی ئینسته‌گرامه‌وه رای گه‌یاندووه كه به‌یه‌كجاری ڤایرۆسه‌كه‌ی له كۆڵ بووه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی.
دۆران كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 69 ساڵ، ئێسته به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه یاری ناكات و وه‌ك راهێنه‌ر له وڵاته‌كه‌ی خۆی رۆڵ ده‌بینێت، له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه تا ساڵی 1984، شه‌ش جار كاسی پاڵه‌وانی جیهانیی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
دوای ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه، رای گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌و پاڵه‌وانی جیهانیی یاریی بۆكسێن بووه، به‌ڵام ئێسته پزیشك و كامه‌رندانی ته‌ندروستی پاڵه‌وانی راسته‌قینه‌ی جیهانین كه خۆیان له‌پێناوی چاره‌سه‌ری تووشبووان به كۆرۆنا، ده‌كه‌نه قوربانی.
په‌نه‌ما كه دانیشتووانی خۆیان له چوار ملیۆن كه‌س ده‌ده‌ن، زیانێكی زۆریان به ده‌ستی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كردووه، تا ئێسته 34 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون و له‌ناویاندا 645 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
ئیلاف