ساڵانێكه حكوومه‌تی عێراق 100 ملیۆن دۆلاری له سندووقی تایبه‌ت به ناوچه زیانلێكه‌وتوزه‌كانی ده‌ستی داعش قه‌رز كردووه، به‌لاَم ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ده‌ستی تیرۆر بێ به‌ش بوون له پاره‌ی ئه‌و سندووقه.
ئه‌حمه‌د زڕگوشی، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، سه‌رباری كێشه‌یه‌كی زۆری خزمه‌تگوزاری، تا ئێسته له لایه‌ن به‌رپرسانی سندووقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ خه‌رج نه‌كراوه.
چه‌ندان شوێنی تر پێویستی به ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه
داوایشی له سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كرد كه به رژدی كار بكات بۆ خه‌رج كردنی ئه‌و پاره‌یه بۆناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ده‌ستی تیرۆر.
ئه‌و به‌رپرسه كورده نه‌یشارده‌وه كه قوتابخانه و چه‌ندان شوێنی تر پێویستی به ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه، چونكه له‌سه‌روبه‌ندی داگیركردنی ناوچه‌كه‌یان له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه خاپوور كرابوون.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه كورده له‌كاتێكدایه پێشتر، قایمقامی شارۆكه‌ی خاڵسی سه‌ر به پارێزگای دیاله، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو، له پاره‌ی سندووقی تایبه‌ت به ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ده‌ستی داعش پرۆژه‌یان له شارۆكه‌ی خاڵس ئه‌نجامداوه له‌كاتێكدایه ته‌نیا شاره‌دێی عوزێمی سه‌ر به‌و شارۆكه‌یه هاوشێوه‌ی شاره‌دێكانی گولاڵه و سه‌عدیه كه‌وتببووه ژێر ده‌سه‌لاَتی تیرۆریستانی داعش.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی