جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، دۆخه‌كه به‌ره و سه‌قامگیری ده‌ڕوات و حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و ئاسته‌ی ئێسته وه‌ستاوه و خه‌ڵك تاكپارێزی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی ته‌مووز، هێرش سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له سلێمانی دۆخه‌كه سه‌قامگیر بووه و حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و ئاسته‌دا وه‌ستاوه و زیادی نه‌كردووه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو.
هاووڵاتییان به باشی پابه‌ندده‌بن و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان چۆڵ بووه
دووپاتیشی كرده‌وه كه هاووڵاتییان به باشی پابه‌ندده‌بن و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و ناو بازاڕ به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌وه چۆڵ بووه.
هێرش سه‌لیم كه یه‌كێكك بوو له‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوو دواتر چاك بووه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه رێوشوێنه‌كان بۆ هه‌فته‌ی داهاتوویش به‌و جۆره‌ی ئێسته به‌رده‌وام ده‌بێت و كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان سنووردار ده‌بێت.
باسی له‌وه‌یش كرد كه هاووڵاتییان زۆر به‌باشی پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان ده‌بن و تاكپارێزی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كاتێكدایه كه سلێمانی بووه‌ته قوربانی یه‌كه‌می كۆرۆنا و چه‌ندان هۆكاریش بۆ ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی