نهێنییه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرا بوو كه رۆژی چوارشه‌می رابردوو له گردی زه‌رگه‌ته‌ی مه‌كۆی سه‌رۆكی گۆڕان كۆبوونه‌وه.
لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ڕۆژی چوارشه‌می رابردوو سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار داوای كۆبوونه‌وه‌ی كردبوو و پێش ئه‌وه‌یش چه‌ندان جاری تر سه‌ردانی گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فای رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕانی كردبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی پێشوازی لێ بكرێ.
لاهوور ددانى به دزین و كارى نایاسایى له مه‌رزه‌كاندا ناوه
جیا له‌وه، نهێنییه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا كراوه كه ڕووبه‌ڕوو عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند قسه‌یه‌كی به لاهوور جه‌نگی گوتووه.
ماڵپه‌ڕی "په‌یسه‌ر" كه نزیكه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رای گه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دا، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی داوای له لاهوور جه‌نگی كردووه كه كاری نایاسایی و قاچاغی خاڵه سنورییه‌كان رابگرێت و له به‌رانبه‌ردا شاندی یه‌كێتی گوتویانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو گۆڕان كه پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زۆر پرس هه‌بوون كه پێش هاتنی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ لای گۆڕان بڕیار درابوو ڕووبه‌ڕوویان بكرێته‌وه و یه‌كێك له‌وانه پرسی مه‌رزه‌كان و كاری نایاسایی بوون كه گۆڕان داكۆكی له‌سه‌ر ده‌كات.