مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له پارێزگاری دهۆك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی ته‌مووز، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له د.عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك كرد به بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكییه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هاوخه‌می خۆی له گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك ده‌ربڕی و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی دایكی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.