گۆرانیبێژی ناسراوی لبنانی ماهیر زه‌ین، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب گۆرانییه‌كی نوێی دژی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌زمانی ئینگلیزی بڵاو كرده‌وه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه 68,066 بینه‌ری هه‌بووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ته‌واوی دنیادا چه‌ندان ملیۆن بینه‌ر تێپه‌ڕ بكات
ماهیر زه‌ین گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی به ناوی "زنجیره‌كان بشكێنه" بڵاو كردووه‌ته‌وه، له كلیپه‌كه وێنه‌ی جۆرج فلۆید و ئه‌و خۆپێشاندانانه پێشان ده‌دات كه له دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌ڕێوه چووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ته‌واوی دنیادا چه‌ندان ملیۆن بینه‌ر تێپه‌ڕ بكات.
ماهیر زه‌ین /38 ساڵ/، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره له سه‌رانسه‌ری دنیادا، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی گوتووه و خاوه‌نی 15 ئه‌لبووم و چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپه، گۆرانیبێژێكه زیاتر له بواری ئاینیدا كار ده‌كات، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك لبنانییه و ئێسته له سوید ده‌ژی، له ساڵی 2009 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی كچ و كوڕێكه.