مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری ته‌مووز، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، "به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی) ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریمان پێ گه‌یشت. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و موریدان و ته‌واوی پێڕه‌وانی ته‌ریقه‌تی قادری ده‌كه‌ین. خوای مه‌زن به به‌هه‌شتی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به هه‌مووان ببه‌خشێت.
شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی سه‌رۆك و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد.