مۆڵەت بە گیراوان دەدرێت

:: AM:08:52:05/07/2020 ‌

 

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕای دەگەیەنێت، سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندی پيشان داوە لە ڕۆژانی ئایندە مۆڵەتی درێژخایەن بەبەشێك لە گیراوان بدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی تەمووز، كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، 27 سزادراو لە چاكسازی گەورانی سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، بەڵام باری تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و بە كەسوكاری ئەو سزادراوانە دەڵێین هیچ خەمی سزادراوەكانیان نەبێت، چونكە هەموو شتێكیان بۆ كراوە و چاودێریی ورد دەكرێن.

ڕەزامەندی سەرۆكی حكوومەتمان وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە 10 رۆژی ئایندەدا مۆڵەتی درێژخایەن بە بەشێك لە گیراوەكان بدرێت
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕای گەیاندووە، ڕەزامەندی سەرۆكی حكوومەتمان وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە 10 رۆژی ئایندەدا مۆڵەتی درێژخایەن بە بەشێك لە گیراوەكان بدرێت.

لەبارەی تووشبوونی گیراوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گوتی، لە رێی هەندێك لە كارمەندانی چاكسازییەكەوە تووش بوون، چونكە بەركەوتن لە نێوانیانداهەیە.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا لێبوردنی گشتی دەرچوو و ژمارەیەكی زۆر لە گیراوان ئازاد كران، ئێستەیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار دراوە بەشێك لە گیراوان بۆ ماڵ بنێردرێنەوە


 



وشە - رامیار جەواد