سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی شنگال ئاشكرای ده‌كات، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه نزیكه‌ی 100 ھه‌زار ئاواره‌ی ئێزیدی له كه‌مپه‌كانی ھه‌رێمی كوردستانن و حكوومه‌تی عێراقیش ھیچ هاوكارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ناكات، بۆیه خه‌ڵك خۆیان بڕیاریان داوه بگه‌ڕێنه‌وه.
تا ئێستە حکوومەتی عێراق هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ دابین نەکردوون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ته‌مووز، وه‌یس نایف سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی شنگال به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژانه نزیكه‌ی 100 خێزانی ئێزیدی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ته‌نیا له ھه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی ھه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق هاوكارییان بكات و ھیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان بۆ دابین بكات.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شنگالییه‌كان له كه‌مپه‌كان بێ ھیوا بوون له‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ھیچیان بۆ بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، ناچار بوون خۆیان ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه بۆ شنگال بكه‌ن و ئێسته رۆژانه نزیكه‌ی 100 خێزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال و ده‌وروبه‌ری، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه نزیكه‌ی 100 ھه‌زار ئاواره‌ی شنگال له كه‌مپه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ژین .
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی شنگال دووپاتی ده‌كاته‌وه، له ھه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی ھه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه، جگه له رێكخراوه‌كان كه‌س هاوكارییان نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه و ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌س نییه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق ھاوكارییان بكات چونكه ھیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌شی ئه‌و شارۆكه‌یه نه‌كراوه.
دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی داعش له عێراق له حوزه‌یرانی 2014، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فره‌وانیان داگیر كرد له‌وانه مووسڵ، داعش له سێی ئابی 2014 هێرشی كرده سه‌ر شارۆكه‌ی شنگال كه زۆرینه‌یه‌كی كوردی ئێزیدی تێیدا ده‌ژین و له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری داگیری كردن و كوشتارگه‌یه‌كی دڕندانه‌ی بۆ رێك خستن.
دوای ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی 2015، تا ئێسته ئه‌و شارۆكه‌یه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، بۆیه به ناچاری خێزانه‌كان به‌بێ بوونی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه و سه‌رله‌نوێ ماڵ و ژیانیان بنیات ده‌نێنه‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم