به‌رپرسێكی كه‌رتی ته‌ندروستی له سنووری پێنجوێن ئاشكرای كرد، تا ئێسته نزیكه‌ی له 85%ی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌ڵگر و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
پێنجوێن یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی بووه قوربانی بازرگانی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو بۆ درێژه‌دان به كاره بازرگانییه‌كانیان تیمه ته‌ندروستییه‌كانیان له مه‌رزی ئه‌و سنوورانه لابرد. ئه‌وه‌یش راسته‌وخۆ پێنجوێنی كرده قوربانی كۆرۆنا.
له پێنجوێن، نزیكه‌ی دوو تا سێ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
هێرش عه‌لی، به‌رپرسی داتاكانی كۆرۆنا له پێنجوێن و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی نوێترین ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، تا ئێسته له 85%ی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌ڵگر و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
روونیشی كرده‌وه كه له پێنجوێن، نزیكه‌ی دوو تا سێ هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه خه‌ڵكی به‌پاساوی نیگه‌رانیان له‌دۆخی ئابووری، پابه‌ندی رێنوێنییه ته‌ندروستیه‌كان نابن.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، یه‌كێكه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌لاَتی پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی نزیكی و هاوسنووری له‌گه‌ڵ ئێران و به‌رده‌وامی بازرگانی له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ كه شه‌ش كیلۆمه‌تر لێوه‌ی دووره، هێشتا مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا بوونی ماوه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی